ئادار 30, 2019 16:17 Asia/Tehran
  • بەرپەرچدانەوەی پەلامارە بەربڵاوەکانیی بەکڕێگیراوانی سەعوودی لە باشووری عەرەبستان

سوپا و هێزە جەماوەرییەکانی یەمەن توانیان پەلامارە بەربڵاوەکانی بەکڕیگیراوانی هاوپەیمانی دەستدرێژکاری سەعوودی لە گردو پەڕی نەجران لە باشووری عەرەبستان بەرپەرچبدەنەوە.

بە گوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەری تەسنیم، سوپا و هێزە جەماوەرییەکانی یەمەن رۆژی هەینی پەلامارە بەربڵاوەکانیی بەکڕێگیراوانی سوپای سەعوودی یان لە سێی تەوەرەوە بەرەو ناوچەی ئەلجاشێر لە گردو پەڕی نەجران بەرپەرچداوە و لەم ئۆپەراسیۆنە دەیان کەس لە بەکڕێگیراوانی سوپای سەعوودی کوژران و یان برینداربوون و ١٦ ترۆمبیلیی سەربازیش لە ناوچوون. هێزەکانی سوپا و لێژنە جەماوەرییەکانی یەمەن دوو ئۆپەراسیۆنیی دیکەیان دژی بەکڕێگیراوانی سوپای سەعوودی لەبەرەی عەسیر ئەنجامداوە و توانیان ژمارێک لە بەکڕێگیراوانی سەعوودی بکوژن و زەرەو زیانی قوورسیان لێبدەن. لە لایەکی ترەوە دەستدرێژکاران و بەکڕێگیراوانی عەرەبستان بە مووشەک و هاوەن ماڵیی شارومەندانی یەمەنی لە دوو گوندی "ئەلزەعفەران" و "مەحەل ئەلشەیخ"ـیان لە شاری حۆدەیدە داوەتە بەر پەلاماری خۆیان دا.

سەرپەیڤ