نیسان 21, 2019 16:13 Asia/Tehran
  • کوژرانی لانیکەم چوار کەس لە پەلاماری هێزی پۆلیسی عەرەبستان

لە تەقەی هێزی پۆلیسی عەرەبستان بۆسەر نەیارانی ڕژێمی ئالی سعود، لەنیزیک بنکەی پۆلیس لەباکووری ریازی پێتەختی ئەم وڵاتە، لانیکەم چوار کەس کوژران.

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی فارس، سەرچاوەکانی سعودی ڕوژی یەکشەممە ڕایانگەیاند ، هێزی پۆلیس لە ناوچەی زەلفی  لە باکووری شاری ریاز، بەرەو نەیاران تەقەیان کرد.

کاربەدەستانی ئاسایشی عەرەبستان لەم بارەوە شیکردنەوەی زۆرتریان نەدا بە دەستەوە .

بەپێی هەواڵێکی تر، میسا مانع یەکێک لە ڕاوێژکارانی پێشووی دەوڵەتی سعودی و چالاک لە بواری لێخوڕینی ئافرەتان و لە لایەنگرانی دانی مافی دەنگ بە ئافرەتان لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی شارەکان، لەلایەن هێزی پۆلیسەوە گیرا.

لەکاتی هاتنەسەر کاری محەممەد بن سەلمان وەک وەلیعەهدی عەرەبستان  کە سیاسەتەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل لە ناوچە پێ و شوێن  دەگرێت، دەیان کەس لە بازرگانان، مامۆستایانی ئایینی و شازادەکان و مامۆستایانی ئەم وڵاتە گیران و لەبەند کران   .

سەرپەیڤ