ڕێگربوونی عەرەبستان لە جێ بەجێ کرانی ڕێوڕەسمی حەججی عومرەی شارومەندانی دانیشتووی باکوری یەمەن
بەرپرسی بەشی حەجج و عومرەی وەزارەتی ئەوقاف و ئیرشادی یەمەن داخ و مەخابنی دەربڕی لە کردەی بەرپرسانی سەعودی لەمەڕ پێش گرتن بە هاتنی دانیشتووانی پارێزگا باکوریەکانی یەمەن بۆ عەرەبستان بەمەبەستی بەڕێوەبردنی ڕێوڕەسمی حەججی عومرە.
بەپێی ڕاپۆری ئەمڕۆ دووشەممەی ئاژانسی هەواڵیی ڕادیۆ وتەلەفزیۆنی ئێران، "ئیسماعیل زیف" بەرپرسی بەشی حەجج و عومرە لە وەزارەتی ئەوقاف و ئیرشادی یەمەن وتی: بیانووی بەرپرسانی سەعودیی ئەوەیە کە زیارەتکارانی یەمەنی کە خاوەن پاسپۆرتیشن سەر بە ناوچەگەلێکی ژێرچاودێریی ئیدارەی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و دەوڵەتی نەجاتی نیشتمانیی یەمەنن.
ئیسماعیل زیف وتیشی: بەسیاسی کردنی ڕێوڕەسمی حەجج کردەیەکی ڕەت کراوەیەو هەر موسڵمانێک بۆی هەیە ئەو ڕێوڕەسمە بەڕێوە ببا وکەس ناتوانێ ئەو مافە لە موسڵمانان بسێنێ.
پێشتر لێژنەی جیهانیی چاودێری بەسەر ئیدارەی حەرەمەینی شەریفەین، لە چەند نامەی جیاجیا بۆ ئەنجومەنی مافی مرۆڤی ڕێکخراوی نەتەوەکان و لیژنەی دینی وئازادیی ڕادەربڕینی کۆمیتەی مافی مرۆڤی پەرلەمانی ئوروپا، سکاڵای کرد لە عەرەبستان لەبەر بەسیاسی کردنی حەجج و بەرتەسک کردنەوەی ئازادییە دینیەکان.