May 11, 2019 21:23 Asia/Tehran
  • پەلاماری سەربازانی سەعودی بۆ سەرشارۆچکەی شیعە نشین  لە رۆژهەڵاتی عەرەبستان لانی کەم هەشت کوژراوی لێکەوتەوە

هێزە ئاسایشتیەکانی عەرەبستان بە پەلامار کردنە سەر شارۆچکەی شیعە نشینی "سنابس" ؛لە قەتیف لە ڕۆژهەڵاتی ئەم وڵاتە لانی کەم هەشت کەس لە شارومەندانیان بە زەبری گوللە کوشت.

بە پێی ڕاپۆرتی ئەلعالەم هێزە ئاسایشتیەکانی سەعودی ئەمڕۆ شەممە بە ناردنی هێزو کەرەسەی ئاسایشتی بۆ شارۆچکەی سنابس چەن ماڵی ئاوەدانیان گەمارۆدا وپشکنیان . بە قسەی ژێدەرە خۆجییەکان، ناوچەی ئەلموسلەس لە قەتیف یش بە گوللەی ئارپی جی هێزە سەعودیەکانی دایە بەر پەلامار. هێزە ئاسایشتیەکانی عەرەبستان هەروەها دەستیان دایە دامەزرانی ناوەند وبازگەی پشکنین وسێ ڕێگای سەرەکی دوورگەی تاروت لە قەتیفیان داخست وچەند کەس لە چالاکانی بزوتنەوەی جەماوەریان خستە ژێر ڕاوەدونان . ڕۆژهەڵاتی عەرەبستان لە ساڵی ٢٠١١ لە ناڕەزایەتی دەربڕین بە بێ عەداڵەتی ودابەش کردنی نادادگەرانەی سامان، شایەتی ناڕەزایەتی لەدژی ڕژێمی ئالی سەعودە. شاری قەتیف یش هەمووکات لە بەر پەلاماری سەربازانی ئالی سەعود دایە وهەتا ئێستاکە دەیان کەس لە دانیشتوانی ئەم ناوچەیە کوژراون وسەدان کەسیش لە شارومەندان وچالاکانی مەدەنی وسیاسی لەم شارە دەسگیر کراون .

سەرپەیڤ