پەلاماری فرۆکەی بێ سەرنشینی سپای یەمەن بۆ سەر فڕۆکەخانەی"ئەبها"ـی عەرەبستان
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i367665-پەلاماری_فرۆکەی_بێ_سەرنشینی_سپای_یەمەن_بۆ_سەر_فڕۆکەخانەی_ئەبها_ـی_عەرەبستان
ئەرتەش و لێژەن جەماوەرییەکانی یەمەن بە فرۆکەی بێ فرۆکەوانی"قاسێف kـی2" فڕۆکە خانەی نێو دەولەتی "ئەبها" لە ستانی "عەسیر"،باشووری عەرەبستانـی داوەتە بەر ئامانجی خۆی دا.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئاب 25, 2019 13:00 Asia/Tehran
  • پەلاماری فرۆکەی بێ سەرنشینی سپای یەمەن بۆ سەر فڕۆکەخانەی

ئەرتەش و لێژەن جەماوەرییەکانی یەمەن بە فرۆکەی بێ فرۆکەوانی"قاسێف kـی2" فڕۆکە خانەی نێو دەولەتی "ئەبها" لە ستانی "عەسیر"،باشووری عەرەبستانـی داوەتە بەر ئامانجی خۆی دا.

بە گوێرەی ڕاپۆرتی ماڵپەری ئینتێرنێتی کەناڵی تەلەڤزیۆنی "ئەلمەسیرە"،"یەحیا سەریع" گوتە بێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن ئەمڕۆ یەکشەممە، بە دەرکردنی بەیاننامەیەک ڕایگەیاند: پەلاماری وردانەی فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکانی مودێلی "قاسێف kـی2" بۆ فرۆکەخانەی"ئەبها" بوو بە هۆی تێکچوونی فڕینەکانی ئەم فڕۆکە خانەیە.

بە گوتەی یەحیا سەریع، پەلامار بۆ سەر فڕۆکە خانەی "ئەبها" لە وڵامیی کردەوە دڕندەکارانەکان، درێژەی گەمارۆی سەر خەڵکی یەمەن و پەلامارەکانی ئاسمانی بەردەوام، ئەنجام دراوە.

فڕۆکە خانەی ئەبها لە حەوتەکانیی ئەمدواییە بە جاران لە لایەن یەکەکانی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان و مووشەکی ئەرتەش و لیژنە جەماوەرییەکانی یەمەن کەوتە بەپەلامار.

عەرەبستان  لەم فڕۆکەخانەیە بە ڕواڵەت ناسەربازییە، بۆ ئامادەکردنەوە وپشتیوانی فڕۆکە جەنگییەکان کەڵک لێوەردەگرن کە پتر لە چوارساڵە ناوچە جۆر بە جۆرەکانی یەمەن بۆردومان دەکات.