دەنگدانەوەی ڕووداوەکەی بەیرووت
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i384674-دەنگدانەوەی_ڕووداوەکەی_بەیرووت
ئێوارەی ڕۆژی سێ شەممە تەقینەوەیەکی توند لە بەندەری شاری بەیرووت ڕووی دا. بەڕێوەبەری گشتیی گومرگی لوبنان ڕایگەیاند: ماددەی نیترات ھۆکاری تەقینەوە لە بەندەری بەیرووت بووە. بە پێی ڕاگەیاندنی کەناڵی ئەلمیناری لوبنان لەم تەقینەویەدا هەزاران کەسیش بریندار بوون.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئاب 04, 2020 20:27 Asia/Tehran
  •  دەنگدانەوەی ڕووداوەکەی بەیرووت

ئێوارەی ڕۆژی سێ شەممە تەقینەوەیەکی توند لە بەندەری شاری بەیرووت ڕووی دا. بەڕێوەبەری گشتیی گومرگی لوبنان ڕایگەیاند: ماددەی نیترات ھۆکاری تەقینەوە لە بەندەری بەیرووت بووە. بە پێی ڕاگەیاندنی کەناڵی ئەلمیناری لوبنان لەم تەقینەویەدا هەزاران کەسیش بریندار بوون.

 دوا بە دوای ئاگرکەوتنەوە لە چەندین ھەماری شاری بەیرووت و کوژران و بریندار بوونی تاقمێکی زۆر لە شارومەندانی لوبنانی ، کەسایەتی وکەناڵەکانی دەنگوباس کاردانەوەیان نیشاندا .

محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند : بیر و دوعای ئێمە لە گەڵ گەلی گەورەی لوبنان و خۆڕاگریی لوبنانە  و ئێران وەک ھەمیشە تەواو ئامادەیە بە ھەر جۆرێک کە پێویست بێ یارمەتی بگەیەنێ . 

کەناڵی 12 ی ئیسراییل بە گێڕانەوە لە بەرپرسانی رژێمی زایۆنی  رایگەیاند : ئیسراییل ھیچ دەستێکی لە تەقینەوەکەی بەیرووت دا نەبووە . 

بەڕێوەبەری کەناڵی ئەلجەزیرە لە تاران دەڵێ : سەرچاوە نافەرمیەکان باس لەوە دەکەن ھۆکاری تەقینەوەکە بوونی 2750 تەن نیتراتی ئامۆنیۆم لە ھەماری بەندەرە کە  بووە ساڵی 2014 دەستی بەسەر داگیرابوو . 

وتەبێژی پەنتاگۆنیش رایگەیاند : گۆڕانکاریەکانی تەقینەوەکەی بەیرووتمان لە نزیکەوە لە ژێر چاوەدێری دایە و ھێشتا بۆ لێدوان زووە .