ئیدانەکرانی تەقینەوە تیرۆریستییەکانی بەغدا لە لایەن ھاوپەیمانیی ١٤ی فڤریەی بەحرینەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i391968-ئیدانەکرانی_تەقینەوە_تیرۆریستییەکانی_بەغدا_لە_لایەن_ھاوپەیمانیی_١٤ی_فڤریەی_بەحرینەوە
ھاوپەیمانیی ١٤ی فڤریەی بەحرین تەقینەوە تیرۆریستییەکانی بەغدای پێتەختی عێراقی ئیدانە کرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی دوھەم 22, 2021 19:09 Asia/Tehran
  • ئیدانەکرانی تەقینەوە تیرۆریستییەکانی بەغدا لە لایەن ھاوپەیمانیی ١٤ی فڤریەی بەحرینەوە

ھاوپەیمانیی ١٤ی فڤریەی بەحرین تەقینەوە تیرۆریستییەکانی بەغدای پێتەختی عێراقی ئیدانە کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی ھەینیی ھەواڵدەریی فارس، ھاوپەیمانیی ١٤ی فڤریەی بەحرین لە کاردانەوەیەک دا بەرامبەر بە تەقینەوەکانی ڕۆژی پێنج شەممەی بەغدا، بە دەرکردنی بەیاننامەیەک، وێڕای ھادەردی دەربڕین لەگەڵ بنەماڵەی کوژراوانی ئەم کارەساتە ڕایگەیاند: دەستی بێ بەزەیی تیرۆریزم لە ئاراستەی خزمەتکردنی بەرژەوەندییەکانی ئیستیکباری جیھانی کە لە سەرەوەی ھەموویانەوە ئەمریکاو ڕژێمی زایونین، خۆڕاگری و جەماوەری بێ دەرەتانی لە بەغدا کردە ئامانج.

نیوەڕۆی ڕۆژی پێنج شەممە لە مەیدانی «تەیەران» لە ناوەڕاستی بەغدای پێتەختی عێراق دوو تەقاندنەوەی تیرۆریستی ڕووی دا کە بە پێی ڕاگەیاندنی وەزارەتی تەندروستیی عێراق، لە ئەنجامی ئەم کارەساتە ھەتا ئێستا ٣٥ کەس گیانیان لە دەست داوەو ١١٠ کەسی دیکەش بریندار بوونە.

ھەتا ئێستا زۆرێک لە وڵاتان و لایەنەکان لەوانە کۆماری ئیسلامیی ئێران و حیزبوڵڵای لوبنان تەقینەوە تیرۆریستییەکانی پێتەختی عێراقیان ئیدانە کردووە.