پەلاماری بە خۆفڕ بۆسەر فڕۆکەخانەی ئەبھای سعودی
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i394109-پەلاماری_بە_خۆفڕ_بۆسەر_فڕۆکەخانەی_ئەبھای_سعودی
وتەبێژی ھێزە چەکدارەکانی یەمەن باسی پێکرانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی ئەبھا و بنکەی ئاسمانیی مەلیک خالید لە باشووری عەرەبستان دەکات .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئادار 15, 2021 12:50 Asia/Tehran
  • پەلاماری بە خۆفڕ بۆسەر فڕۆکەخانەی ئەبھای سعودی

وتەبێژی ھێزە چەکدارەکانی یەمەن باسی پێکرانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی ئەبھا و بنکەی ئاسمانیی مەلیک خالید لە باشووری عەرەبستان دەکات .

بە پێی راپۆرتی کەناڵی ئەلمەسیرە ، یەحیا سەریع وتەبێژی ھێزە چەکدارەکانی ھەمەن ئەمڕۆ دوشەممە رایگەیاند ، یەکینەی خوفڕی ئەرتەشی یەمەن سەر لە بەیانیی ئەمڕۆ فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی ئەبھا و بنکەی سەربازیی خەمیس مەشیتی لە باشووری عەرەبستان پێکاوە . 

یەحیا سەریع جەختی کردەوە ، ئەم پەلامارە لە چوارچێوەی مافی رەوا و ئاسایی یەمەنیەکان بۆ وڵامدانەوە بە تاوانکاریی سعودیەکان و درێژەی گەمارۆی یەمەن ئەنجام بووە . 

ئەوە چەندەمین جارە فڕۆکەخانەی سەربازیی ئەبھا و بنکەی مەلیک خالید لە خەمیس مەشیت لە باشوری عەرەبستان دەکەونە بەر پەلاماری فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی یەمەنی .