عەبدوسەلام: ئەمریکا لە ئەفغانستان شکستی ھێنا
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i399763-عەبدوسەلام_ئەمریکا_لە_ئەفغانستان_شکستی_ھێنا
سەرۆکی شاندی دانوستانکاری دەوڵەتی ڕزگاریی نیشتیمانیی یەمەن بە بڵاو کردنەوەی توییتێک بەرامبەر بە شکست ھێنانی ئەمریکا لە ئەفغانستان کاردانەوەی پیشان دا.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئاب 15, 2021 16:54 Asia/Tehran
  • عەبدوسەلام: ئەمریکا لە ئەفغانستان شکستی ھێنا

سەرۆکی شاندی دانوستانکاری دەوڵەتی ڕزگاریی نیشتیمانیی یەمەن بە بڵاو کردنەوەی توییتێک بەرامبەر بە شکست ھێنانی ئەمریکا لە ئەفغانستان کاردانەوەی پیشان دا.

«موحەممەد عەبدوسەلام» سەرۆکی شاندی دانوستانکاری دەوڵەتی ڕزگاریی نیشتیمانیی یەمەن، ڕۆژی یەکشەممە لە پەڕەی توییتێرەکەی دا نووسی: ھەر داگیرکارییەک کۆتاییەکی درێژماوەو یان کورتەماوەی دەبێت و لە ئێستادا ئەمریکا دوای بیست ساڵ داگیرکردنی ئەفغانستان شکستی چنیوەتەوەو با ئەو وڵاتانەش کە دەست درێژییان کردووەتە سەر یەمەن ئاگایان لەوە بێت.

«موحەممەد عەبدوسەلام» جەختی کرد: بەکرێگیراوانی سەربە دوژمنی سەعودی دەبێ بزانن کە پشت بەستن بە بیانی و جوڵانەوەی دژی خەڵکی خۆیی تاوانێکی کە زیان و سەرشۆڕی و شەرمەزاری نەبێ ھیچی دیکەی لێ ناکەوێتەوە.