هەنییە: دوژمن ناچار بە گۆڕینەوەی بەندکراوان دەکەین
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i404196-هەنییە_دوژمن_ناچار_بە_گۆڕینەوەی_بەندکراوان_دەکەین
سەرۆکی مەکتەب سیاسیی بزووتنەوەی خۆڕاگریی ئیسلامیی حەماس پێی داگرت: سەرەنجام دوژمنی زایۆنی ناچار دەکەین پێملی ئاڵووێری دیلکراوان بێ.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی دوھەم 03, 2022 06:55 Asia/Tehran
  • هەنییە: دوژمن ناچار بە گۆڕینەوەی بەندکراوان دەکەین

سەرۆکی مەکتەب سیاسیی بزووتنەوەی خۆڕاگریی ئیسلامیی حەماس پێی داگرت: سەرەنجام دوژمنی زایۆنی ناچار دەکەین پێملی ئاڵووێری دیلکراوان بێ.

 

ئیسماعیل هەنییە لە دیمانە لەگەڵ کەناڵی ئەلجزیرەدا وتی کە حەماس چوار دیلی ئیسرائیلی لایە و ئەگەر دوژمن بەوجۆرەش ناچار بە گۆڕینەوەی یەخسیران و ئازادکرانی بەندکراوانی فەلەستینی نەبێ، ئەو بزووتنەوە لەڕێی خەباتەکانی لە هەرشوێنێک کارتی گوشاری زیاتر بەدەست دێنێ.

هەنییە پێی داگرت، شەش یەخسیری هەڵاتوو لە زیندانی "جلبوع" کە سەرلەنوێ گیراونەوە، لەو یەخسیرانەن کە حەماس لەهەوڵی ئازادکردنیانە لەچوارچێوەی گۆڕینەوەی یەخسیران لەگەڵ رژیمی زایۆنی.

لەلایەکی دیکەوە، لایەنە میسری و نێودەوڵەتییەکان لەهەوڵی ئازادکرانی "هیشام ئەبوو هواش"دان کە لە سەت و سی و نۆ ڕۆژ لەمەوبەرەوە بۆ دەربڕینی ناڕەزایەتی بە گیرانی کاتیی خۆی مانی لەخواردن گرتووە