May 17, 2022 13:11 Asia/Tehran
  • ھۆگری دەربڕینی عەرەبستان بۆ وتووێژ لەگەڵ ئێران لە بارەی ھەرێمی گازی «ئارەش»ەوە

وەزیری وزەی عەرەبستانی سەعودی باسی ھۆگریی وڵاتەکەی و کوێتی کردووە بۆ وتووێژ لەگەڵ ئێران سەبارەت بە ھەرێمی گازیی «ئارەش_ئەلدرە».

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی دووشەممەی ماڵپەڕی ئەلخەلیل ئۆنلاین، «عەبدولعەزیز بن سەلمان» وەزیری وزەی عەرەبستانی سەعودی لە بیست و نۆھەمین کۆنفرانسی نەوت و گازی ڕۆژھەڵاتی ناڤین لە بەحرەین، باسی ئامادە بوونی ڕیازو کوێتی کرد بۆ وتووێژ لەگەڵ ئێران سەبارەت بە ھەرێمی گازیی «ئارەش_ئەلدرە».

«بن سەلمان» لەم کۆنفرانسەدا وتی: موێت و عەرەبستان خوازیاری وتووێژن لەگەڵ ئێراندا سە بارەت بە ھەرێمی گازیی «ئارەش_ئەلدرە».چونکو ئەو سەرچاوانەی کە لەوێ دان بەرژەوەندیی ھتوبەشی ھەردووک وڵاتن.

لە پاش ڕاگەیاندنە، «سەعید خەتیب زادە» وتەبێژی وەزارەتی کاروباری دەرەوەی ئێران بەرامبەر بەم ڕێککەوتنە کاردانەوەی پیشان داو وتی: ھەرێمی گازیی «ئارەش_ئەلدرە». ھەرێمێکی ھاوبەشە لە نێوان وڵاتانی ئێران و کوێت و عەرەبستانی سەعودی و ھێندێک لە بەشەکانی لەو شوێنانەدا ھەڵکەوتوون کە لە نێوان ئێران و کوێت سنووریان بۆ دیاری نەکراوە.

جەختی لەوەش کردەوە کە، کۆماری ئیسلامیی ئێران مافی خۆی بۆ بەھرەوەرگرتن لە ھەرێمی ھاوبەشی گازی «ئارەش_ئەلدرە» بە پارێزراو دەزانێ.

سەرپەیڤ