سکرتێری گشتیی کۆمکاری عەرەب : عێراق توانی پێش بە ئاژاوە بگرێت
سکرتێری گشتیی کۆمکاری عەرەب وێڕای ئاماژەکردن بە هەندێک ململانێی ئەم دواییە لە ئەنجامی گرژییە سیاسییەکانی عێراق و تەگبیری سەرکردەکانی عێراق بۆ کۆتایی هێنان بەو ئاڵۆزییانە، وتی: عێراق توانی پێش بە سەرھەڵدانی ئاژاوە بگرێت.
بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژی چوارشەممەی ئیرنا، "ئەحمەد ئەبولغەیت"، سکرتێری گشتیی کۆمکاری عەرەب لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا، عێراق توانیویەتی پێش بەو ئاژاوەیە بگرێت کە خەریک بوو ئەو وڵاتە ڕووبەڕووی ململانێ و توندوتیژی بکاتەوە.
ئهبولغهیت داوای له لایهنه سیاسییهکانی عێراق کرد که کێشهکانی عێراق له چوارچێوهی ئهم وڵاتهدا سنووردار بکەن.
سکرتێری گشتیی کۆمکاری عەرەب ئاماژەی بەوەش کرد کە گەلی عێراق چەرمەسەریی زۆری چێشتووەو سەرجەم چین و توێژەکانی هیوایان بە سەقامگیریی سیاسی و ئاسایشی ئابوورییە.
دوای خۆپیشاندانی لایەنگرانی رەوتی سەدر لە ماوەی چەند حەوتەی رابردوودا دۆخی عێراق ئاڵۆزتر بوو. دوای ڕاگەیاندنی دەستلەکارکێشانەوەی سەیید موقتەدا سەدر سەرۆکی ئەم ڕەوتە، لایەنگرانی ڕەوتی سەدر هێرشیان کردە سەر دامودەزگاکانی حکومەتی عێراق و ئەم کارەش لە کۆتاییدا پێکدادان لەگەڵ هێزەکانی ئاسایشتی عێراقی لێ کەوتەوە.