نیسان 05, 2023 01:56 Asia/Tehran
  • دیداری وەزیرانی دەرەوەی ئێران و عەرەبستان لە ڕۆژی پێنج شەممەدا

ڕۆژنامەی ئەلشەرقولئەوسەتی عەرەبستان کە لە لەندەن بڵاودەبێتەوە، لە زاری سەرچاوە ئاگادارەکانەوە ڕایگەیاندووە کە «فەیسەڵ بن فەرحان» و «حسێن ئەمیرعەبدوڵڵاهیان» وەزیرانی دەرەوەی عەرەبستان و ئێران پێنجشەممەی داهاتوو لە پەکین کۆدەبنەوە.

لە میانی دانوستانەکانی نێوان ئێران و عەرەبستان لە پەکین، دوو وڵات ڕۆژی هەینی١٠ی مارس ڕێککەوتن لەسەر دەستپێکردنەوەی پەیوەندیی دیپلۆماسییانەیان دوای ٧ ساڵ. بەپێی ڕێککەوتنی نێوان هەردوو وڵات، وەزیرانی دەرەوەی ئێران و عەرەبستان وێڕای دیدار لەگەڵ یەکتر، بەستێن بۆ گۆڕینەوەی باڵوێزو کردنەوەی باڵوێزخانەو هەروەها مەرجەکانی دیکە بۆ بووژاندنەوەی پەیوەندییەکان دابین دەکەن.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی ڕۆژنامەی شەرقولئەوسەت، دیدارەکەی «بن فەرحان»و«عەبدوڵڵاهیان» لە پەکین، کەدوای سێ خولی پەیوەندی تەلەفۆنیی نێوانیان ئەنجام دەدرێت، هەنگاوەکانی داهاتوو بۆ ڕاپەڕاندنی ڕێککەوتنەکەو ڕێوشوێنەکانی کردنەوەی نوێنەرایەتییە دیپلۆماسییەکان و، هەروەها چالاککردن و جێبەجێکردنی ڕێککەوتنەکانی ڕابردووی نێوان هەردوو وڵات لە خۆ دەگرێت.

باس لەوە دەکرێت کە هەڵبژاردنی چین وەک شوێنی کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی ئێران و عەرەبستان درێژەپێدەری ڕۆڵی ئەرێنیی پەکینە لە گەیشتن بەم ڕێککەوتنە و ئاسانکاری بۆ پەیوەندی نێوان ئێران و عەرەبستان.

سەرپەیڤ