تشرینی یه‌که‌م 31, 2023 13:39 Asia/Tehran
  • ئەمیرعەبدۆڵاهیان چووبۆدۆحە

وەزیری کاروباری دەرەوەی وڵاتەکەمان لە درێژەی جمووجوڵە دیپلۆماتیکەکانی خۆی بەمەبەستی ڕاگرتنی جەنایەتەکانی ڕژێمی زایۆنی لەدژی گەلی زوڵملێکراوی غەززە ئەمڕۆ سەفەری کردبۆ دۆحە

حسێن ئەمیر عەبدوڵلاهیان ، وەزیری کاروباری دەرەوەی وڵاتەکەمان بەیانی ئەمڕۆسێشەممە نۆی سەرماوەز لە درێژەی جمووجوڵە دیپلۆماتیکەکانی ئێران لە پێوەندی لەگەڵ مژاری فەلەستین وبەمەبەستی دیدارووتووێژلەگەڵ کاربەدەستانی قەتەر سەفەری کرد بۆ دۆحە.مەبەستی سەرەکی ئەم سەفەرە ڕاوێژکاری لەگەڵ کاربەدەستنی پایەبەرزی قەتەر لەبارەی پرسی فەلەستین وهەروەها دەسڕاگەیشتن بە ڕێگە چارەیەک بۆڕاگیرانی جەنایەتەکانی ڕژێمی زایۆنی لەدژی خەڵکی زوڵملێکراوی غەززەیە.

وەزیری کاروباری دەرەوەی وڵاتەکەمان نزیک بە دووحەوتەلەمەوپیش سەفەری کرد بۆ دۆحە و؛لەگەڵ کاربەدەستانی پایەبەرزی قەتەر لەوان ئەمیرو وەزیری کاروباری دەرەوەی قەتەر وهەروەها کاربەدەستانی بزوتنەوەی ڕزگاری بەخشی فەلەستین حەماس دیداروڕاوێژی کردبوو.

ناوبراو ٢٣ی جۆزەردان لەسەفەربۆ دۆحە لەگەڵ ئیسماحیل هەنیە سەرۆکی مەکتەبی سیاسی حەماس وژمارەیەک لە رێبەرانی ئەم بزوتنەوەیە لە دۆحە دیدارووتووێکی کرد. لەم دیدارەدا دوایین گوڕانکاریەکانی فەلەستین وغەززە درایە بەرباس ووتووێژ.

وەزیری کاروباری دەرەوەی وڵاتەکەمان لەم دیدارەدا بەئاماژە دان بەمەکە پرسی فەلەستین هەروەکوو پیشتر گرینگترین مژاری جیهانی ئیسلامە وتی: پشتیوانی لە فەلەستین پرسێکی دینی، ئینسانی وئەخلاقیەو ئەمڕۆکە زیاتر لە ڕابردوو دەبووا هەموو موسوڵمانان ومومنان ومرۆڤەئازادەکان لەتەنیشت فەلەستین وگەلی زوڵملێکراوی دابن/..

شایانی باسە ئەگەریی هەیە ئەمیرعەبدوڵاهیان دوای سەفەربۆ دۆحە بڕوات بۆ تورکیا ولەگەڵ کاربەدەستانی پایەبەرزی تورکیایش ڕاوێژکاری بکات.شەوی ڕابردوو حەلی باقری، جێگری سیاسی وەزیری کاروباری دەرەوەی وڵاتەکەمان لەبەرنامەی بەئۆفۆقی فەلەستین لەبارەی ڕاوێژکاریەکانی ئەمیرعەبدوڵاهیان لە بارەی فەلەستین وتی: زەنجیرەیەک سەفەری بەدوای یەک لەلایەن وەزاڕەتی کاروباری دەرەوە گەڵاڵە ڕێژی کردووە بۆ ئەوەکە پیشبگیردرێت بە جەنایەتی زایۆنیەکان لە غەززە. ئەگەریی هەیە وەزیری کاروباری دەرەوە دوای قەتەر چوارشەممە بڕوات بۆ تورکیا.باقری وتی: ئەم سەفەرانە بۆوڵاتانی جۆربەجۆرلەمەڕئەوەیە کە بتوانین لەم بوار وبەستێنە بۆ بەرنگاربوونەوە لەگەڵ سیاسەتە لاگرانەکانی ئەمریکا لە ڕژێمی زایۆنی پشتیوانی پێویست بۆ بەرگری وبەرەڤانی کردن لە خەڵکی غەززە لەبواری نێودەوڵەتی ئەنجام بدەین .

 

سەرپەیڤ