تشرینی دووه‌م 01, 2023 19:06 Asia/Tehran

وەزیری دەرەوەی ئێران وتی: بە هۆی بەردەوام بوونی جەنایەتەکانی ڕژێمی زایۆنی دژ بە گەلی بێ دەرەتانی فەلەستین و گەمارۆدرانی بە تەواوەتیی کەرتی غەززە ، بازنەی شەڕ لە ناوچەکە تا دەچێ بەربڵاوتر دەبێ.

"حسێن ئەمیرعەبدوڵاهیان" وەزیری دەرەوەی ئێران ڕۆژی سێشەممە لە دیداری «شیخ تمیم بن حمد آل ثانی» میری قەتەر بە ئاماژە بە وتووێژی تەلەفوونیی ئەمدواییەی سەرۆک کۆماری ئێران لەگەڵ میری قەتەر و بیر و ڕاگۆڕینەوە سەبارەت بە ڕووداوەکانی فەلەستین ، ڕێز و سپاسی دەربڕی بەرامبەر بە هەوڵ و تێکۆشان و پشتیوانییەکانی قەتەر لە گەلی زووڵملێکراوی فەلەستین. ئەمیرعەبدوڵاهیان" بە پێداگری لەسەر توانای خۆراگری لە بەرخۆدان و خەباتی سەربەرزانەی دژ بە سوپای ڕژێمی زایۆنی و لێنەهاتوویی ڕژێمی زایۆنی لە بەرەنگاربوونەوەی هێزەکانی خۆڕاگریی فەلەستین، ڕەوشی مرۆیی لە کەرتی غەززەی لەبەر پەلامارەکانی دڕندانەی زایۆنییەکان دژ بە شاروومەندانی غەززە بە دڵتەزێن و کارەساتبار وەسف کرد و وشداریشی دا لەحاند دواهاتە پێشبینی نەکراوەکانی جەنایەتی جەنگیی زایۆنییەکان کە بە پشتیوانیی حکومەتی ئەمریکا و ژمارێک حکومەتی ئەورووپی ئەنجام دەگرێ. 

وەزیری دەرەوەی ئێران نێردرانی پەیامێکی بەبڕشتانە لە لایەن جیهانی ئیسلامەوە بۆ ڕژێمی زایۆنی و پشتیوانەکانی ئەم ڕژێمەی بە گەلێک گرینگ زانی و وتیشی: پێویستە هەڵوێستی یەکدەنگ و یەکپارچەی وڵاتانی ئیسلامی بۆ پشتیوانی کردنی گەلی فەلەستین لە گۆرەپانی کردەوە و جێبەجێکرانیشدا بە شێوەیەکی کاریگەر و بەرچاو خۆی بنوێنێ و وڵاتانی ئیسلامی هەموو توانای خۆیان بھێننە مەیدانەوە بۆ کۆتایی هێنان بە جەنایەتی جەنگی و ڕەگەزکوژیی ڕژێمی زایۆنی دژ بە خەڵکی چەوساوەی فەلەستین و هەڵگیرانی گەمارۆی مرۆیی لەسەر کەرتی غەززە.  «شیخ تمیم بن حمد آل ثانی» میری قەتەریش بە ناردنی ڕێز و سڵاو بۆ ڕێبەر و سەرۆک کۆماری ئێران ، ئاماژەی دایە وتووێژی باش و گرینگی ئەمدواییەی لەگەڵ سەرۆک کۆماری ئێران سەبارەت بە ڕووداوەکانی فەلەستین و وتیشی: ئەم وتووێژ و راوێژانە لە چوارچێوی بەرژەوەندییەکانی دوو وڵات و بەقازانجی وڵاتانی و گەلانی ناوچەکە لەوان بۆ پشتیوانی لە گەلی مەزڵوومی فەلەستین بەردەوام دەبن. میری قەتەر جەنایەتەکانی ئێستای ڕژێمی زایۆنیی  دژ بە شاروومەندانی فەلەستینی لە غەززەی لە ڕووانگەی هەموو گەلانی جیهانەوە بە قەبووڵ نەکراو و پاسانەدراو زانی و خۆپیشاندانی دژە ئیسراییلی بەربڵاوی جەماوەری لە وڵاتانی جۆراوجۆری جیهان لەوان لە ئەمریکای بە نیشانەی ڕق و بێزاریی هەموو خەڵکی جیهان لەو جەنایەتانە زانی. 

سەرپەیڤ