تشرینی دووه‌م 06, 2023 19:00 Asia/Tehran

خۆڕاگری ئیسلامی لوبنان خۆفڕێکی ئەرتەشی ڕژیمی زایونی خستە خوارەوە کە خەرکی سیخوڕی بوو لە سنوری لوبنان.

لەماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوو هاوکات لەگەڵ پەلامارەکانی ڕژیمی زایونی بۆسەر کەرتی غەززە و بەردەوامی هەڵمەتەکەی باهۆزی ئەقسا بەدژی داگیرکەرانی خاکی فەلەستین فڕۆکە شەڕکەرەکانی ڕژیمی زایونی چەندین جار ناوچە جۆربەجۆرەکانی باشوری لوبنانیان کردۆتە ئامانج و "حزب اللە"ش هێرشی کردە سەر چەند بنکەو پێگەی چەکدارانی زایونیستی.

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەری ئاناتۆلی بزوتنەوەی حزب اللە"ی لوبنان ئەمڕۆ یەکشەم خۆفڕێکی سیخوڕی ئەرتەشی ڕژیمی زایونی لەسەر ناوچەی نەبتیەی باشوری ئەو وڵاتەی خستە خوارەوە.

چەند میدیایەکی لوبنانی"یش چەند وێنەیان بڵاو کردۆتەوە لە چرکەساتی فڕینی ئەو خۆفڕە سیخوریەوەو لاشە لێک بڵاوبوو لەکار کەوتوەکەی.

چەند خولەکیش لەدوای ئەو هەڵمەتە ڕادیۆی ئەرتەشی ڕژیمی زایونی "گلگلتز" بانگەشەی ئەوەی کرد کە گۆیا هێزەکانی ئەو ڕژیمە خۆفڕێکی حزب اللە"یان خستۆتە خوارەوە.

چەند کاتژومێر بەرلە خرانە خوارەوەی ئەو خۆفڕە زایونیستیە کەتائیبی قەسام لقی جەنگی حەماس لەمیانەی راگەیاندراوێک ڕایانگەیاند کە کە سێ دەبابەی ئەرتەشی ئەو ڕژیمەشیان لە نزیکی شاری غەززە لێک بڵاو کردوە.

"حزب اللە" ڕایگەیاند کە لە ڕۆژی هەشتی ئۆکتۆبرەوە تاکوو ئێستا سەدو پێنج هەڵمەتی جەنگی بەڕێوە بردوەو هەرلەم ماوەش دا سیستم گەلی سیخوڕی و پەیوەندی و پاڕازیت و سی و سێ ڕاداری ڕژیمی زایونیشی کردۆتە ئامانج.

سەرپەیڤ