تشرینی دووه‌م 27, 2023 14:00 Asia/Tehran

سەرۆکی لیژنەی حیزبوڵڵای لوبنان ڕایگەیاند کە نزیکەی پازدە هەزار شەهیدو کاولکردنی غەزە بەشێوەیەکی بەربڵاو بەرپرسایەتی و لێهاتوویی خۆڕاگری زۆرتر دەکا.

سەید هاشم سەفیەدین"ی وێڕای ئاماژە بە هێرشی حیزبوڵڵای لوبنان بۆسەر بنکەی زایونیستەکان لەماوەی پەنجا ڕۆژی ڕابردوو ڕایگەیاند کە دەسکەوتی خۆڕاگری لەسەر سنورەکانی لوبنان خاوەنی گرینگیەکی زۆرەو تاکوو ئێستا بەرپرسایەتی خۆڕاگری بەرامبەر بە فەلەستین بە نزیکەی پازدەهەزار شەهیدو ئەو کاولکاریە بەربڵاوەی کە ڕوی داوە  لێهاتوویی خۆڕاگری زۆرتر کردوە.

سەفیەدین ئاماژەشی کردە چەکوچۆڵ و لێهاتوویی خۆڕاگری لوبنان و وتی مادام کە چەکی خۆڕاگری دەتوانی بەوردی ڕژیمی زایونیستی بپێکێ بەو مانایەیە کە دەتوانێ بەربگرێ لە دەستدرێژی بۆسەر لوبنان.

ناوبراو وتی ئەگە پیلان و پڕۆژەکانی ئەمریکا لەغەززە وڵامیان بدایەوە بەبێ گومان کۆچی زۆرەملی خەڵکی ئەو کەرتە مسۆگەر دەبوو ئەوەش کە پیلانی گۆڕینی دیموگرافی ناوچەکە هێشتا کۆتایی نەهاتوە، نیشاندەری ئەوەیە کەهێشتا لەبیری ئەمریکاو ئیسڕائیل نەچوە.

سەفیەدین ڕایگەیاند کە دیمەنی کاولکاریەکانی غەزە گرینگی چەکئی خۆڕاگری سەلماندو ئەو دیمەنانەی کە هەنوکە بەدی دەکرێن دەیسەلمێنێ کە تەنیا بژارەی خەڵکی ناوچەکە خۆڕاگریە.

سەرپەیڤ