کانونی یه‌که‌م 19, 2023 12:00 Asia/Tehran

سەرۆکی لیژنەی بەڕێوەبی حیزبوڵڵا ڕایگەیاند کە ڕژیمی زایونیستی لە غەززە تووشی شکست هاتوەو لەدوای زۆرتر لە حەفتا ڕۆژ شەڕ هیچی پێ نەکراوە.

"سەیدهاشم سەفیەدین"ی سەرۆکی لیژنەی بەڕێوەبی حیزبوڵڵا ڕایگەیاند کە لەدوای شەڕەکەی غەززە، زۆرترلە هەمووکات دڵنیا بووین لەوەی کە وڵات و داهاتوومان پەیوەستە بە خۆڕاگری و هێزی بەردەستانە.

ناوبراو وتی کە خۆڕاگری تەیار بە چەک و مووشەک و هێزمەندی، پێویستی نیشتمانی هەموو خەڵکی لوبنانە کە بەنیازی پاراستن و سەربەخۆیی و سەرچاوەکان و پاشەڕۆژی وڵاتە.

سەرۆکی لیژنەی بەڕێوەبی حیزبوڵڵا پێداگری کرد کە: ئەرتەشی زایونیستی کە خاوەنی چەک و جبەخانەیەکی زۆرە هیچ ورەیەکی شەڕکردن و بڕیارو پلانڕیژکردنی نیەو لەهەموو شەڕێک دا بەتەواوی تووشی شکست هاتوە.

ناوبراو شپرزەیی ئەمریکاو وڵاتانی ڕۆژئاوایی هاوپەیمانە ناوچەیەکانیانی بەئاکامی هێزمەندی و هێڵی خۆڕاگری و گەنجانی ئەو هێڵەی لە فەلەستین و غەززەو لوبنان و یەمەن و عێراق و سووریاو سەرجەم ناوچەکە زانی.

سەرپەیڤ