حیزبوڵڵا هەڵیکوتایە سەر دوو بنکەی ڕژیمی زایونیستی
حیزبوڵڵای لوبنان بەئاراستەی پاڵپشتی لە خەڵکی غەززە دوو بنکەی ڕژیمی زایونیستی لە باکووری فەلەستینی داگیرکراو کردە ئامانج
بەئاراستەی پاڵپشتی لە خەڵکی فەلەستین لە کەرتی غەززە و خەباتگێڕانی خۆڕاگری ئیسلامی، دوو بنکە ئیسڕائیلیەکەی شومراو عیبادی لە باکووری فەلەستینی داگیرکراو لەلایەن بزاڤی حیزبوڵڵای لوبنانەوە کرتانە ئامانج.
خۆڕاگری ئیسلامی لوبنان ڕۆژی ڕابردوو هێزو جبەخانەی دوژمنی زایونیستی لە دەوروبەری بنکەی منارەو هەروەها بنکەی شۆمێرای بە مووشەک و تۆپخانە کردنە ئامانج.
حیزبوڵڵای لوبنان ناوەندی کۆنتڕۆڵ و چاودێری ئەو ڕژیمەشی لە بەرامبەر شارۆچکەی کەفەرکەلا بەچەکی شیاو دایە بەر هێرش بەشێوەی ڕاستەو خۆ تاقمێک لە چەکدارانی دوژمن کرانە ئامانج.
هاوکات لەگەڵ دەسپێکی هەڵمەتی باهۆزی ئەقسا لەلایەن خەباتگێڕە فەلەستینیەکانەوە هێزەکانی حیزبوڵڵای لوبنان بەئاراستەی سەرقاڵکردنی بەشی بەرچاوی چەکدارانی زایونیست لە باکووری ئەو کەرتە کەمکردنەوەی زەختو گوشار لەسەر خەباتگێڕانی فەلەستینی لە غەززە، دەستی داوەتە هەڵمەتی قورس و ڕۆژانە بەدژی بنکەکانی ئەو ڕژیمە لەنێو خاکی داگیرکراوی فەلەستین دا.