هێرشی بە مووشەکی حیزبوڵڵای لوبنان بۆسەر ناوەندی سەربازی زایۆنیستەکان
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i426441-هێرشی_بە_مووشەکی_حیزبوڵڵای_لوبنان_بۆسەر_ناوەندی_سەربازی_زایۆنیستەکان
حیزبوڵڵای لوبنان سێ ناوەندی سەربازی ئەرتەشی ڕژیمی زایۆنیستی لە باکوری خاکی داگیرکراو کردە ئامانجی بە مووشەک.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
نیسان 11, 2024 04:30 Asia/Tehran

حیزبوڵڵای لوبنان سێ ناوەندی سەربازی ئەرتەشی ڕژیمی زایۆنیستی لە باکوری خاکی داگیرکراو کردە ئامانجی بە مووشەک.

حیزبوڵڵای لوبنان ئەمڕۆ چوارشەم ڕایگەیاند کە بەئاراستەی پاڵپشتی لە گەلی خۆڕاگری فەلەستین لە کەرتی غەزە و خۆڕاگریە بەشەرەف و دلێرانەکەی بنکە سەربازیەکانی عاسی و ڕاداری نێو کێڵگەی داگیرکراوی شەعباو "ڕویسات عەلەم"ی تەپۆڵکە داگیرکراوەکانی کەفەرشوبای باکوری خاکی داگیرکراوی بە مووشەک کردۆتە ئامانج.

حیزبوڵڵای لوبنان هاوکات لە وڵامی دەستدرێژکاری زایۆنیستەکان بۆسەر گوندەکانی لوبنان دەبابەیەکی میرکاوای ئەو ڕژیمەیان لە پادگانی دوویوو"ی نزیک سنوری لوبنان و خاکی داگیرکراو کردە ئامانج کە لەئاکامی دا چەند زایۆنیست کوژران و بریندار بوون.

هاوکات حیزبوڵڵای لوبنان جمووجووڵی چەکدارانی زایۆنیستی لە دەوری بنکەی زایۆنیستی "جەل ئەعلام"یشی کردە ئامانجی بە تۆپخانەو بنکەی ئەو چەکدارانەشی لە "زوبدین"ی نێو کێڵگەی داگیرکراوی شەعباشی بە خەستی کوتا.