حیزبوڵڵای لوبنان کاروانێکی سەربازی داگیرکەرانی خستە نێو بۆسەیەکی ئاڵۆزەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i426873-حیزبوڵڵای_لوبنان_کاروانێکی_سەربازی_داگیرکەرانی_خستە_نێو_بۆسەیەکی_ئاڵۆزەوە
خۆڕاگری ئیسلامی لوبنان حیزبوڵڵا ڕایگەیاند کە خەباتگێرەکانی شەوی ڕابردوو لە نزیک بنکەی ڕویسات عەلەم لەسەر تەپۆڵکەکانی کەفەرشوبای لوبنان بۆسەیەکی ئاڵۆزیان دانایەوە کە بەهۆیەوە کاروانێکی میکانیزەی زایۆنیستەکانیان کردە ئامانج.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
نیسان 27, 2024 04:00 Asia/Tehran

خۆڕاگری ئیسلامی لوبنان حیزبوڵڵا ڕایگەیاند کە خەباتگێرەکانی شەوی ڕابردوو لە نزیک بنکەی ڕویسات عەلەم لەسەر تەپۆڵکەکانی کەفەرشوبای لوبنان بۆسەیەکی ئاڵۆزیان دانایەوە کە بەهۆیەوە کاروانێکی میکانیزەی زایۆنیستەکانیان کردە ئامانج.

خۆڕاگری ئیسلامی لە ڕاگەیاندراوێکی کورت دا کە سەرلەبەیانی ئەمڕۆ هەینی بڵاوی کردەوە بەرپرسایەتی ئەو هەڵمەتەی بەئەستۆ گرت و ڕایگەیاند کە خەباتگێرەکانی ئەو کاروانەی ڕژیمی زایۆنیستیان بەهۆی مووشەکی ڕێنوێنکارو تۆپخانەو ڕاکێت کردۆتە ئامانج و کاتێک کە ئەو کاروانە کەوتۆتە بۆسەوە دوو ئۆتۆمبێلیان لێک بڵاو کراون.

بەرلەمە خۆراگری ئیسلامی لە ڕاگەیاندراوێکی دیکەدا ڕایگەیاندبوو کە خەباتگێرەکانی چەکدارانی داگیرکەریان لە بنکەی سەربازی مالکیەی داگیرکراو کردۆتە ئامانج و لەدوای دەستنیشانی ئەو چەکدارانە لەسەر سنوور و لەکاتێکدا دەچون بۆ ئەو بنکە تۆپبارانیان کردوون و ڕاستەوخۆ پێکاویانن.