ئه‌یلوول 11, 2024 08:56 Asia/Tehran

وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن ڕایگەیاند کە هێزە چەکدارەکانی وڵاتەکەی خۆفڕێکی ئەمریکیان لەسەر ئاسمانی وڵاتەکەیان خستۆتە خوارەوە.

یەحیا سەریع" ڕایگەیاند کە هێزی ئاسمانی یەمەن خۆفڕێکی ئەمریکی لەجۆری ئیم کیو نۆی لەسەر ئاسمانی سەعدەی وڵاتەکەی کە خەریکی کاری سیخوڕیانەو دوژمنکارانە بوە خستۆتە خوارەوە.

بەوتەی ناوبراو ئەمە دووهەم خۆفڕێکە کە هێزە چەکدارەکانی وڵاتەکەی لەماوەی ٧٢ کاتژومێری ڕابردوو خستویانەتە خوار.

وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن هەروەها وتی کە خەڵکی یەمەن  پاڵپشتی لە ئومەتی ئیسلام دەکا کە ئەرکی ئایینی و ڕەشتی و مرۆڤانەی خۆیان بەرامبەر بە گەلی فەلەستین بەڕێوە دەبەن.  

هێزەکانی یەمەن بەرلەمەش چەند خۆفڕی ئیم کیو نۆی ئەمریکیان لە ئاسمانی ناوچە جۆربەجۆرەکانی ئەو ووڵاتە بەتایبەت لە پارێزگەی ماڕپ پێوشوێن گرتوەو خستۆیانەتە خوارەوەو پێشتریش پێداگریان کردوە کە هەروا درێژە دەداتە تەیارو بەهێزکردنی خۆی بەئامانجی بەربەرەکانی لەگەڵ دەستدرێژکاریەکانی ئەمریکاو ئینگلیزو هەموو دەستدرێژکارانی دیکەو لایەنگری لە خەڵکی ڵێقەوماوی فەلەستین لە غەزە تاکۆتایی سیڕ لەو کەرتە.

یەحیا سەریع لە دڕێژەدا "سپاس"یشی کرد لە هەڵمەتی دژی زایۆنیستی شەهید ماهیر جازی هاووڵاتی ئۆردۆنی لەسەر سنوری نێوان ئۆردۆن و لێواری ڕۆژئاوا کە بوە هۆی کوژرانی ٣ زایۆنیست.

سەرپەیڤ