ڕژێمی زایۆنی بەردەوامە لە پەلاماردانی باشووری لوبنان
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i445996-ڕژێمی_زایۆنی_بەردەوامە_لە_پەلاماردانی_باشووری_لوبنان
ڕژێمی زایۆنی ناوچەکانی باشووری لوبنانی دایە بەر پەلاماری تۆپخانەیی و درۆنیی خۆی.
(last modified 2026-08-14T15:26:52+00:00 )
ئاب 14, 2026 18:56 Asia/Tehran
  • ڕژێمی زایۆنی بەردەوامە لە پەلاماردانی باشووری لوبنان

ڕژێمی زایۆنی ناوچەکانی باشووری لوبنانی دایە بەر پەلاماری تۆپخانەیی و درۆنیی خۆی.

ڕژێمی زایۆنی لە درێژەی پێشێلکردنی ئاگربەس، ناوچەکانی باشووری لوبنان لەوان شارۆچکەکانی مەنسووری، مەجدەل زون و کەفرا"ـی بە هێرشی تۆپخانەیی و درۆنی کردە ئامانج. تۆپخانەی ڕژێمی زایۆنی شارۆچکەی مەنسووری سەر بە قەزای "سەور"ی تۆپباران کرد و دەنگی تەقینەوەیەکی بەهێز لە ناوچەی "ئەلمەشاع" بیسترا. هەروەها ناوچەی دەوروبەری گردی "عەلی ئەتاهر" لە باشووری لوبنان لەلایەن تۆپخانەکانی ڕژێمی داگیرکەرەوە پەلاماری کرایە سەر. هاوکات سەرۆک پەرلەمانی لوبنان بە پێداگری لەسەر ئەوەی کە سەقامگیریی وڵاتەکەی بەسراوەتەوە بە کۆتایی هاتنی دەستدرێژییەکانی ڕژێمی زایۆنی، خوازیاری کۆتایی هاتنی خێرای هێرشەکانی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر لوبنان بوو. نەبی بێری وتیشی: کلیلی سەقامگیریی لوبنان، ناچارکردنی ڕژێمی زایۆنییە بە ڕاگرتنی دەستدرێژیەکانی. بێری خوازیاری بڕانەوەی دەستبەجێی هێرشەکانی ئەم ڕژێمە و کشانەوەی هێزەکانی بۆ سنوورە نێودەوڵەتییەکان بوو و ڕاگیردرانی دەستدرێژییەکانی بە مەرجی سەرەکی درێژەپێدرانی پڕۆسەی دانوستانەکان زانی.