شێخ نەعیم قاسم: بڕیارەکانی ڕژیمی بەحرەین، ڕەت کراوەیە
تشرینی یهکهم 05, 2026 18:30 Asia/Tehran
رژیمی ئالی خەلیفە لە بەحرەین، سیاسەتی سەرکوتکردنی شیعەی گرتووەتەبەر و ژومارێک زانای دینی دەسبەسەر و دادگەیی کردووە.
دوابەدوای سەرکوتکرانی شیعەکان لەلایەن رژیمی ئالی خەلیفە لە بەحرەین، شێخ نەعیم قاسم، زانای بەناوبانگی بەحرەین بڕیارە دەرکراوەکانی دەسەڵاتدارەتی ئەو وڵاتەی بە ڕەتکراوەو قەبووڵنەکراو زانی و پێی داگرت؛ کەسانی خاوەن بڕوا لەهەمبەر ئەو بڕیارانەدا، یەکدەنگ بن و یەک هەڵوێست بگرنەبەر. ئایەتوڵڵا شێخ عیسا قاسم بەئاماژە بە کاردانەوەی شیعەکان بەو بڕیارانە، وتی: وەڵامی ئەوان، یەک وەڵامە کە لە کەلیمەی تەوحیددا، واتە "لا الە الا اللە" کورت دەبێتەوە. ئایەتوڵڵا عیسا قاسم وتیشی: ئەو هەڵوێستە، پیشاندەری نەیارەتی توند و بەرەوڕووبوونەوەی ئاشکرایە لەگەڵ ئەو بڕیاردانانەدا.