ڕێپێوانی مەزنی کەراچی بۆ پشتگریی لە غەززە
تشرینی یهکهم 05, 2026 18:28 Asia/Tehran
هەزاران کەس لە خەڵکی کەراچیی پاکستان بۆ پشتگریی لە خەڵکی غەززەو بۆ دەربڕینی ناڕەزایەتی بە درێژەی پەلامارەکانی رژیمی زایۆنیستی، لەوشارە ڕێپێوانیان کرد.
ئەو ڕێپێوانە لەسەر بانگەوازی پارتی جەماعەتی ئیسلامیی پاکستان بەڕێوەچوو و بەشداربووان بە بەرزکردنەوەی ئاڵای فەلەستین، هاودەنگیی خۆیان لەگەڵ خەڵکی غەززەدا راگەیاند.
حافز نەعیم رەحمان، سەرۆکی جەماعەتی ئیسلامیی پاکستان، لەو گردبوونەوەدا جەختی کرد لەسەر چڕکردنەوەی پشتگریی وڵاتانی ئیسلامی لە خەڵکی غەززەو پاراستنی مزگەوتی ئەقسا. هاوکات موفتی غەززە، مەحمود یوسف ئەلشوبکی، سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ خەڵکی کەراچی دەربڕی و جەختی لە پێویستیی یەکگرتوویی نێوان وڵاتانی ئیسلامی کردەوە بۆ پشتیوانی لە فەلەستین .