سوپای یەمەن، درۆنێکی جۆری "وینگ لونگ٢"ی سەعودیای خستەخوارەوە
هێزە چەکدارەکانی یەمەن ڕایگەیاند، درۆنێکی هێرشبەری جۆری"وینگ لونگ٢" ی سەعودیایان خستووەتەخوار.
یەحیا سەریع، وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن ڕایگەیاند: فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی سیخوڕی چەکداری لەجۆری"وینگ لونگ٢" ی دوژمنی سعودیەیان لە ئاسمانی پارێزگای تەعیز خستووەتە خوارەوە. فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکە بە چەکێکی گونجاو کراوەتە ئامانج. سەرچاوەکانی هەواڵ رایانگەیاند؛ هێرشە ئاسمانییەکانی سعودیە بۆ سەر ناوچە جیاجیاکانی سەنعا و سەعدە بەردەوامە. دوو هێرشی ئاسمانی کرایەسەر ناوچەی "بەیت ئەل لەهیدە" لە "سەعوان"، کە دەکەوێتە ناوچەی "بەنی حەشیش" لە پارێزگای سەنعا و لە ئەنجامدا خوێندکارێک شەهید بوو و دووی دیکەش برینداربوون . ئەم هێرشانە لە کاتێکدا کراون کە شەڕ و پێکدادانی نێوان هێزە چەکدارەکانی یەمەن و هێزەکانی سەر بە سعودیە لە ناوچەکانی یەمەن توندتر بووە. شیاوی ئاماژەیە ئەو تێکهەڵچوونانە هاوڕێ بووە لەگەڵ پێشڕەویی هێزە چەکدارەکانی یەمەن و کشانەوەی هێزەکانی سەر بە سعودیە لە چەند ناوچەیەک.