شێخ نەعیم قاسم: بەسیج یەکێک لە دەستکەوتە داهێنەرانەکانی ئیمام خومەینییە
سکرتێری گشتیی حیزبوڵڵای لوبنان ڕایگەیاند: بەسیج یەکێک لە دەستکەوتە داهێنەرانەکانی ئیمام خومەینی(رە)ـە لە پێناو کەڵکوەرگرتن لە هەموو توانا و پۆتانسیەلەکانی جەماوەردا.
شێخ نەعیم قاسم سکرتێری گشتیی حیزبوڵڵا لە پەیامێکدا بە بۆنەی ڕۆژی بەسیجەوە وتی: بەسیج یەکێکە لە دەستکەوتە داهێنەرانەکانی ئیمام خومەینی(رە) بۆ کەڵکوەرگرتن لە هەموو توانا و پۆتانسیەلەکانی خەڵک. ئیمام خامەنەیی شەهید پاڵپشتی لە بەسیج کرد و سەید حەسەن نەسروڵاش یارمەتیدەر بوو بۆ پەرەسەندنی چالاکییەکانیان لە لوبناندا. ناوبراو پێیداگرت: گیانبەختکردنی خەباتکاران و فیداکاریی بنەماڵە بەڕێزەکانی خۆڕاگری یەکجار زۆرە، بەڵام ئەوە خەرجی ئەو سەربەرزی و سەربەستییەیە کە هەموومان هەوڵمان داوە بۆ بەدەستهێنانی. سکرتێری گشتیی حیزبوڵڵای لوبنان بە ستایشکردنی گیانبەختکردن و فیداکاریی لاوانی بەسیجی و ماندوونەناسییان لە یارمەتیدانی بەرەی خۆڕاگریدا، پێیداگرت لەسەر پێویستیی بەردەوامبوونی چالاکیی کۆمەڵایەتی و ئابووری لە تەنیشت ئامادەیی بەرگری بەرامبەر بە دوژمنی ئیسرائیلی، و بەسیجی بە سەرچەشنێکی کۆڵنەدەر و قاڵایەکی نەڕووخاو وەسف کرد.