ژمارەی شەهیدانی غەززە گەیشتە ٧٤ هەزار و ٧٧٢ کەس
وەزارەتی تەندروستیی غەززە ڕایگەیاند: "ژمارەی شەهیدانی کەرتی غەززە لە دەستپێکی هێرشەکانەوە تا ئێستا هەڵکشاوە بۆ ٧٤ هەزار و ٧٧٢ کەس و ژمارەی بریندارانیش گەیشتووەتە ١٧٦ هەزار و ٢٩٨ کەس."
وەزارەتی تەندروستیی غەززە ڕاگەیاندووە: "لەو کاتەوەی ئاگربەست ڕاگەیەندراوە لە ١١ی ئۆکتۆبری ٢٠٢٥ـەوە تا ئێستا، ژمارەی شەهیدانی ئەم کەرتە گەیشتووەتە هەزار و ٧٠٥ کەس و ژمارەی بریندارانیش هەڵکشاوە بۆ شەش هەزار و ١٦٣ کەس." هەروەها هەر لەم ماوەیەدا، تەرمی ٨٥١ شەهیدیش لە ژێر داروپەردووی ماڵ و باڵەخانە ڕووخاوەکاندا دەرهێنراوە. سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی فەلەسینیش لە بەیاننامەیەکدا بە ئاماژە بە جەنایەت دژی پەیامنێران و میدیاکاران لە غەززە ڕایگەیاند: "ئێمە نزیکەی چوار هەزار و ٩٠٠ جەنایەت و هێرش بۆ سەر پەیامنێران و میدیاکارانمان لە ماوەی ساڵانی ٢٠٢٣ و ٢٠٢٤دا تۆمار کردووە." ئەم سەندیکایە هەروەها ڕایگەیاندووە کە ٢٦٠ پەیامنێر، لەوان ٤٠ پەیامنێری ژن و هەروەها ٧٣٠ کەس لە ئەندامان و کەسوکاری پەیامنێران لەم ماوەیەدا شەهید بوونە.