بانکی جیهانیی یارمهتی دارایی پێشکهشی ههرێمی کوردستان دهکات
بەم نزیکانە بانکی جیهانی بەهاوکاری نەتەوەیەکگرتووەکان به شێوهی قهرزی درێژخایهن پارە و کۆمەکی دارایی پێشکەش به هەرێمی کوردستان دهکات.
بهپێی ههواڵی کوردپرێس، هەفتەنامەی باس لەزاری حەکیم موختار راوێژکاری ئابووری حکومەتی هەرێمی کورستان بڵاویکردووەتەوە، کە پێش ئەوەی شاندەکەی نەتەوەیەکگرتووەکان و بانکی جیهانی سەردانی کوردستان بکەن ڕاپۆرتێکیان لەسەر بارودۆخی دارایی و دۆخی ئاوارەکان بەبانکی جیهانی دابوو.
حەکیم موختار، وێڕای ئاشکرا کردنی ئهوهی که بانکی جیهانی پارە و هاوکاری پێشکەش بەهەرێمی کوردستان دەکات، راشیگەیاندووە: "بەم نزیکانە بانکی جیهانی پارەیەکی زۆر دەداتە هەرێمی کوردستان، چونکە ئەوان لەوە تێگەیشتوون کوردستان ڕۆڵی زۆر گرینگ لەناوچەکە و بەتایبەت لەشەڕی داعش دهگێرێت." ناوبراو، هەروەها رایگەیاندووە: بانکی جیهانی تاوتوێی چۆنییەتی پێدانی پارەو هاوکاری بەحکوومەتی هەرێمی کردووە و بەم نزیکانە بڕیاری لێدەدرێت
حەکیم موختار، هەروەها زیادیشی کردووه: "زانیاریم لەبەرپرسانی بانکەکە وەرگرتووە بەم نزیکانە ئەوان سەرەتا 2 ملیار دۆلار دەدەنە کوردستان پاشانیش پارەی زیاتریش دەنێرن ئەوەش بۆ خەڵک و حکوومەت زۆر گرنگە بەتایبەت لەم قەیرانە داراییەدا".
ڕۆژی 26ی 3ی 2016 سەرۆکی بانکی جیهانی بانکی لەگەڵ سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان سەردانی هەولێریان کرد و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای کوردستان کۆبونەوە.
شیاوی ئاماژهیه هەرێمی کوردستان ماوەی دوو ساڵە تووشی قەیرانی دارایی بووە، ئەوەش بەهۆی قووڵتر بوونهوهی کێشەکانی لەگەڵ حکوومەتی عێراق و دابەزینی نرخی نەوت و شەڕی داعش، کە بههۆی ئهو شهڕهوه تا ئێستا نزیکەی ملیۆنێک 500 هەزار ئاوارە و پەنابەر ڕوویان لهههرێمی کوردستان کردووه.