پێداگری لەسەر پێویستیی گەڵاڵەی ئیستراتژیکی نوێ لە پەیوەندیەکانی نێوان بەغدا و هەولێر
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i225058-پێداگری_لەسەر_پێویستیی_گەڵاڵەی_ئیستراتژیکی_نوێ_لە_پەیوەندیەکانی_نێوان_بەغدا_و_هەولێر
بەرپرسی باڵای کۆمەڵی ئیسلامی کوردستانی ئێراق جەختی کرد لە سەر پێویستی دابینی گەڵاڵەی ئیستراتژیکی نوێ بۆ پەیوەندیەکانی دەوڵەتی ناوەندی و هەرێمی کوردستانی ئێراق.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
نیسان 19, 2016 16:52 Asia/Tehran
  • پێداگری  لەسەر  پێویستیی  گەڵاڵەی  ئیستراتژیکی نوێ لە پەیوەندیەکانی  نێوان بەغدا و هەولێر

بەرپرسی باڵای کۆمەڵی ئیسلامی کوردستانی ئێراق جەختی کرد لە سەر پێویستی دابینی گەڵاڵەی ئیستراتژیکی نوێ بۆ پەیوەندیەکانی دەوڵەتی ناوەندی و هەرێمی کوردستانی ئێراق.

شوان ڕابەر " لە بەرپرسانی باڵای کومەڵی ئیسلامی کوردستانی ئێراق لە وتووێژ لە گەڵ هەواڵدەریی ئەلسومریە نیوز وێڕای ئاماژە بە ناکۆکی و قەیران لە پەیوەندیەکانی دەوڵەتی ناوەندی بەغدا و هەرێمی کوردستانی ئێراق وتی دابینی گەڵاڵەی ئیستراتژیکی نوێ بۆ کەم کردنەوەی پەیوەندیەکانی بەغدا - هەولێر پێویستە . شوان ڕابەر " هەروەها وێڕای ئاماژە بە گۆڕانکاریە سیاسیەکانی ئێراق وتیشی پارتە کوردەکانی ئێراقیش دەبێ ڕۆڵێکیان لە باشتر بوونەوەی دۆخی سیاسی ئەو وڵاتە هەبێت .

بەرلەوەش پارتە کوردە ئێراقیەکان بۆ ناردنی شاندێکی سیاسی پێکهاتوو لە هەموو لایەنە کوردەکان بۆ بەغدا بە مەبەستی لێکدانەوەی قەیرانی سیاسی ئەو وڵاتە ئامادەیی خۆیان ڕاگەیاند بوو .

ئەوە یەکەمین جارە لە مانگەکانی ئەم دواییەدا کە پارتە کوردە ئێراقیەکان سەرەڕای ناکۆکی لە نێوان خۆیان شاندێکی بەشدار پێک دێنن . حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی ئێراق بە مەبەستی چارەسەری کێشەکانی ئەو وڵاتە بە دوای گۆڕینی کابینەی خۆی لە کابینەی سیاسی بە کابینەی تەکنوکراتە بەڵام ناکۆکی بیروڕاکان بووەتە هۆی قەیرانی سیاسی . ئێراق دۆخێکی هەستیار تێدەپەڕێنێ و بۆ تێپەڕین لەو قۆناغە پێویستی بە یەکگرتوویی سیاسی - هۆزی و گرینگی دان بە بەرژەوەندیەکانی باڵایە نەک حیزبی .