سەرۆکی فراکسیونی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان : ڕووداوەکانی هەنووکەیی ئێراق جۆرێک کایەی سیاسی ناوخۆییە
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i225376-سەرۆکی_فراکسیونی_یەکگرتووی_ئیسلامی_کوردستان_ڕووداوەکانی_هەنووکەیی_ئێراق_جۆرێک_کایەی_سیاسی_ناوخۆییە
سەرۆکی فراکسیونی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان لە پەرلەمانی ئێراق ، گۆڕانکاریەکانی هەنووکەیی لە بواری سیاسی ئەو وڵاتەی بە جۆرێک کایەی سیاسی ناوخۆی بە ڕێبەرایەتی مالکی و دەستەو دارەکانی ناوبراو وەسف کرد .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
نیسان 21, 2016 13:09 Asia/Tehran
  • سەرۆکی فراکسیونی یەکگرتووی  ئیسلامی  کوردستان :  ڕووداوەکانی  هەنووکەیی  ئێراق جۆرێک  کایەی  سیاسی  ناوخۆییە

سەرۆکی فراکسیونی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان لە پەرلەمانی ئێراق ، گۆڕانکاریەکانی هەنووکەیی لە بواری سیاسی ئەو وڵاتەی بە جۆرێک کایەی سیاسی ناوخۆی بە ڕێبەرایەتی مالکی و دەستەو دارەکانی ناوبراو وەسف کرد .

بە گوێرەی ڕاپۆڕتی کورد پرێس ، دکتورموسه ننا ئەمین لە وتووێژێکی مێدیاییدا وتی : ئەو شتەی کە ئێستاکە لە بواری سیاسی ئێراق تێدەپەڕێ تەنیا کایەیەکی سیاسی ناوخۆیی بە ڕێبەرایەتی نووری مالکی سەرۆک وەزیرانی پێشووی ئێراق و دارودەستەی ناوبراوە و جۆرێک کایەی نێونەتەوەیی نایەتە ئەژمار چونکوو ئەمریکا و ئێران لەو قۆناغەدا خوازیاری پاراستنی سەقامی ئێراقن . ئە مین وتیشی ئێستاکە جورێک لاوازی لە کاروباری خزمەتگوزاری ئاسایشی و هاوژینی نێوان هۆزەکان و هەروەها ئیدارە کردنی کاروبارەکان هەیە و شارومەندانی ئێراقی سکالا دەکەن لە لاوازی ئیدارە کردنی کاروباری وڵات بۆیە سەرۆک وەزیرانی ئێراق لەو ناڕەزایەتی و سکالاگەلە بۆ لەسەرکارلابردنی بڕێک لە کەسایەتیە سیاسیەکان لە وڵات کەڵک وەردەگرێت . فراکسیونە کوردیەکانی پەرلەمانی ئێراق ڕایانگەیاند بە شێوەی کاتیی و تا کاتی چارەسەری کێشە و ناکۆکیەکانی نێوان لایەنەکانی شێعە و سونەی ئێراق ، لە پەرلەمان دەچنە دەر و دەگەڕێننەوە بۆ هەرێمی کوردستانی ئێراق . ئەحمەد حاجی ڕەشید ، سەرۆکی فڕاکسیونی کۆمەڵی ئیسلامی کوردستان لە پەرلەمانی ئێراق لە وتووێژ لە گەڵ بنکەی هەواڵی سبەی بە ڕاگەیاندنی بڕیاری فراکسیونە کوردیەکانی پەرلەمانی ئێراق بۆ چوونەدەری کاتیی لە پەرلەمان وتی کە ئەو فراکسیونگەلە بە شێوەی کاتیی و تا چارەسەری کێشە و ناکۆکیەکانی نێوان لایەنەکانی شێعە و سونەی ئێراق ، لە پەرلەمان دەچنە دەر و دەگەڕێننەوە بۆ هەرێمی کوردستانی ئێراق . ناوبراو وتیشی کە مەبەست لەو کارە ئەوەیە کە بە ڕێبەرانی ئێراقی ڕابگەیندرێت کە کێشەکانی هەنووکەیی ئێراق تەنیا هاوپەیوەندە بە ڕەوتەکانی سونە و شێعەی عێراقە و کوردەکان لەو دا دەستیان نەبووە و هەروەها بە کۆمەڵگای جیهانیش ڕادەگەیندرێت کە کوردەکان بەشێک لەو کێشانە نەوبوونە و لایەنەکانی دیکە لە ئێراق وڵاتیان گەیاندووەتە ئەو بارودۆخە .