داواکاری حیزبە ئیزدیەکان بۆ پەیوەست بوون بە هاوپەیمانی حیزبە کوردستانیەکان
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i369395-داواکاری_حیزبە_ئیزدیەکان_بۆ_پەیوەست_بوون_بە_هاوپەیمانی_حیزبە_کوردستانیەکان
هاوپەیمانی پارتە وحیزبە ئیزدیەکانی شنگاڵ داواکاری خۆی بۆ پەیوەست بوون بە هاوپەیمانی هاوبەشی پارت وحیزبە کوردستانیەکان لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنەکانی پاریزگەی عێراق ڕاگەیاند .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئه‌یلوول 30, 2019 16:32 Asia/Tehran
  • داواکاری حیزبە ئیزدیەکان  بۆ پەیوەست بوون بە هاوپەیمانی حیزبە کوردستانیەکان

هاوپەیمانی پارتە وحیزبە ئیزدیەکانی شنگاڵ داواکاری خۆی بۆ پەیوەست بوون بە هاوپەیمانی هاوبەشی پارت وحیزبە کوردستانیەکان لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنەکانی پاریزگەی عێراق ڕاگەیاند .

بە پێی ڕاپۆرتی کوردپرێس ،حەیدەر شەشو سکرتێری گشتیی پارتی ئیزەدی دێموکرات وبەرپرسی هێزە کانی ئیزدخان ، لە وتووێژ لەگەڵ ڕادیو دەنگی ئەمریکا وتی کە ئەم حیزبە هاوڕێ لەگەڵ دوو حیزبی ئیزەدی تر هاوپەیمانیەکی بۆ بەشداری لە هەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنەکانی پاڕێزگایی عێراق لە پارێزگەی موسڵ وناوچەی شنگاڵ دامەزراندووە. ناوبراو وتی کە ئەم هاوپەیمانیە ئیزەدیە بە لەبەر چاوگرتنی بەرژەوەندی کوردەکان وئیزەدیەکان وبۆ پاڕاستنی پلە وپیگە ومافی خۆیان، بڕیاری پەیوەست بوون بە هاوپەیمانی حیزبە کوردستانیەکانیان گرتووە کە لەماوەی ڕۆژەکانی ڕابردوو لە کەرکووک و بۆ بەشداری کردن لە هەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنەکانی پارێزگایی پێک هات ودامەزرا. حەیدەر شەشو وتی کە وتووێژەکانی نێوان هاوپەیمانی حیزبە کوردستانیەکان وهاوپەیمانی ئیزدەی لەم بارەوە لە ئارادایە وبە بەرهەم هاتنی ڕێککەوتنی نێوان دوو لایەن ئەم کارە جێبەجێ دەکرێت. \حەیدەر شەشو لە بوونی هێزەکانی پە،کە،کە لە شنگاڵ یش ڕەخنەی گرت ووتی کە ئەم هێزانە مافی دەسوەردان لە کاروباری شنگاڵیان نیە.