کوژرانی حەوت ئەندامی پەکەکە لە باکووری ئێراق
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i369397-کوژرانی_حەوت_ئەندامی_پەکەکە_لە_باکووری_ئێراق
سوپای تورکیا لە درێژەی ئۆپەراسیۆنی ناسراو بە "پەنجە" لە باکووری ئێراق بنکە و مەتەرێزەکانی پارتی کرێکارانی کوردستانی تورکیا (پەکەکە)ی دایە بەر پەلاماری ئاسمانی.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 01, 2019 05:13 Asia/Tehran
  • کوژرانی حەوت ئەندامی پەکەکە لە باکووری ئێراق

سوپای تورکیا لە درێژەی ئۆپەراسیۆنی ناسراو بە "پەنجە" لە باکووری ئێراق بنکە و مەتەرێزەکانی پارتی کرێکارانی کوردستانی تورکیا (پەکەکە)ی دایە بەر پەلاماری ئاسمانی.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ئاناتوولی؛ لە ئۆپەراسیۆنی ئێوارەی دووشەممەی هێزە  ئەمنییەکانی تورکیا دژ بە بنکە و مەتەرێزەکانی پارتی کرێکارانی کوردستانی تورکیا لە  ناوچەی "زاب" لە باکووری ئێراق، حەوت ئەندامی پەکەکە کوژران. سوپای تورکیا لە ٢٧ی مانگی مەیەوە بە دەسپێ کردنی ئۆپەراسیۆنی پەنجە لە باکووری ئێراق لە دووی پاکتاو کردنی ئەو ناوچەیە لە هێزەکانی پەکەکەیە.

ئێراق بەردەوام پەلامارەکانی سوپای تورکیا بۆ سەر باکووری ئەم وڵاتەی ئیدانە کردووە و داوای لە ئانکارا کردووە ئۆپەراسیۆنی سەربازیی خۆی لە خاکی ئێراق راگرێ. پارتی کرێکارانی کوردستانی تورکیا زیاتر لە ٣٠ ساڵە کە بەشێوەی چەکدارانە دژ بە دەوڵەتی ناوەندیی ئانکارا شەڕ دەکات.