جەختی نێچیرڤان بارزانی لە سەر پێویستیی سەربەخۆ بوونی دەستەڵاتی دادی ھەرێمی کوردستان
سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان لە دیداری لەگەڵ سه‌رۆکی ده‌سه‌ڵاتی دادی هه‌رێم لە سەر پێویستیی سەربەخۆ بوونی دەستەڵاتی دادی ھەرێمی کوردستان پێی داگرت.
بە پێی ڕاپۆرتی کوردپرێس،نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان لە دیداری لەگەڵ سه‌رۆک و ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی باڵای دادی هه‌رێمی کوردستان کۆ بووه‌وه و جەختی کرد له‌سه‌ر سه‌ربه‌خۆیی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری و سه‌روه‌ریی یاسا له هه‌رێمی کوردستان به شێوه‌یێک که جێی متمانه‌ی هاووڵاتییان بێت.
له دیداره‌که‌دا نێچیرڤان بارزانى و ئه‌نجومه‌نى دادی هه‌رێمی کوردستان سیسته‌مى دادوه‌رى و یاساکان و په‌یوه‌ندییه‌کانى ئه‌و بواره‌یان له هه‌رێمى کوردستان و عێراق تاوتوێ کرد .
هه‌روه‌ها له کۆبوونه‌وه‌که‌دا نێچیرڤان بارزانى هه‌بوونى میکانیزمێکى هاوکارى و هه‌ماهه‌نگی له نێوان ده‌سه‌ڵاتى دادوه‌رى له هه‌رێمى کوردستان و عێراقی به گرنگ و پێویست زانى.
سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان لە دیدارەکەدا ھەروەھا هه‌موو پشتگیرییەکیشى له چوارچێوه‌ى یاسادا بۆ ده‌سه‌ڵاتى دادوه‌رى له هه‌رێمى کوردستان ڕاگەیاند.