عێزەدین مستەفا ڕەسوول نووسەرو بیرمەندی کورد کۆچی دوایی کرد
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i369536-عێزەدین_مستەفا_ڕەسوول_نووسەرو_بیرمەندی_کورد_کۆچی_دوایی_کرد
عێزەدین مستەفا ڕەسوول نووسەرو بیرمەندی کورد، لە تەمەنی ٨٥ ساڵی و لە شاری سلێمانی، کۆچی دواییکرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 03, 2019 13:14 Asia/Tehran
  • عێزەدین مستەفا ڕەسوول نووسەرو بیرمەندی کورد کۆچی دوایی کرد

عێزەدین مستەفا ڕەسوول نووسەرو بیرمەندی کورد، لە تەمەنی ٨٥ ساڵی و لە شاری سلێمانی، کۆچی دواییکرد.

 بە گوێرەی ڕاپۆرتی ، کەناڵی تەلەڤەزیۆنی ڕووداو،  عیزەدین مستەفا ڕەسول،نووسەر ،بیرمەند و تویژه ری پەیابەرزی کورد لەتەمەنی ٨٥ ساڵان دا کۆچیدوایی کرد.

بە گوێرەی ئەم هەواڵە به ره  بەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە ١١ێ ڕەزبەر/٣ـی ئۆکتۆبر لە شاری سلیمانی هەرێمی کوردستان کۆچی دوایی کردووە.

ئەو ساڵی ١٩٤٣ لە شاری سلیمانی لەدایکبووە و لە لقی فەلسەفە دوکتۆرای هەیە و لەکەسایەتییەکانی ئیجگار چالاکی زانستی و سیاسی لە هەرێمی کوردستان و عێراق دەهاتە ئەژمار و خاوەنی پێشینەی سیاسی و زانستی زۆر لە وان ئەندامبوون لە پەرلەمانی کوردستان وەکوو نوینەری یەکێتی،سەرۆکی کۆمیسۆنی فێرکاری باڵا بووە و پێشینەی مامۆستایی لە زانکۆکانیی هەرێم لە وان زانکۆی سەلاحەدینی هەولێریشی بووە. لە عیزەدین مستەفا ڕەسوول،نووسراوە و ووتار و کتیبی زۆر بەیادگار ماوەتەوە. شایانی باسە ناوی ئەو لە لیستەی ناوداران و هۆنەرمەندانی پایەبەرزی کورد لە کۆنگرەی نێو دەوڵەتی ناودارانی کورد بووە کەلە پووشپەری ئەمساڵ لە سنە بەڕێوە چووبوو و لەو دا هۆنەرمەندان و ناودارانی کورد ڕێزیان لێگیردراوە.