چاوپێکەوتنی ئیرەج مەسجدی لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i369579-چاوپێکەوتنی_ئیرەج_مەسجدی_لەگەڵ_نێچیرڤان_بارزانی
باڵوێزی ئێران لە بەغدا لەدرێژەی دیمانەی لەگەڵ بەرپرسانی کورد لە هەولێر، چاوی کەوت بە سەرۆکی هەرێمی کوردستان.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 04, 2019 11:56 Asia/Tehran
  • چاوپێکەوتنی ئیرەج مەسجدی لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی

باڵوێزی ئێران لە بەغدا لەدرێژەی دیمانەی لەگەڵ بەرپرسانی کورد لە هەولێر، چاوی کەوت بە سەرۆکی هەرێمی کوردستان.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی کوردپرێس، "عەبدوڵڵا ئاکرەیی" بەرپرسی پەیوەندیی لەگەڵ ئێران لەدەزگەی پەیوەندییە دەرەوەییەکانی هەرێمی کوردستان لە دیمانە لەگەڵ کوردپرێسدا، تەوەرەکانی دیداری رۆژی پێنج شەممەی ئیرەج مەسجدی و نێچیرڤان بارزانی ، پەیوەندیی نێوان دوولایەن و ڕێگاکانی پەرەپێدانی و گۆڕانکارییەکانی ئێراق و ناوچە ناوبرد.

ناوبراو وتی: ئیرەج مەسجدی باڵوێزی ئێران لە ئێراق لە سەفەر بۆ هەولێر هەروەها چاویی کەوت بە "فازڵ میرانی" سکرتێری مەکتەب سیاسیی پارتی دیموکرات و لەبارەی پەیوەندییە دوو قۆڵییەکان وتووێژی کرد.

بارزانی ومەسجدی هەروەها پەیوەندیی هەرێم و کۆماری ئیسلامیی ئێران و گۆڕانکارییەکانی ئێراق و ناوچەیان خستەبەر باس و وتووێژ.

باڵوێزی ئێران لە ئێراق هەروها دیدارێکی ئەنجام دا لەگەڵ "قوباد تاڵەبانی" جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان کە تێیدا تاڵەبانی ئاماژەی کردە پەیوەندیی مێژوویی و دوور و درێژی نێوان کورد و شیعە لە ئێراق و جەختی کرد لەسەر پێویستیی بەهێزکران و پەرەپێدرانی هەرچی زیاتری ئەو پەیوەندییانە.

ناوبراو ڕایگەیاند، بەهێزکرانی پەیوەندیی نێوان کوردو شیعەی ئێراق، دەبێتەمایەی پێشکەوتنی هەرچی زیاتری وڵات و چەسپاندنی سەقام وئاسایش لە ئێراق.

دوولایەن لەبەشێکی دیکەی وتووێژەکان، تیشکیان خستەسەر ڕاوێژکاریی لەبارەی پەیوەندییە دوو قۆڵییەکانی نێوان ئێران و هەرێمی کوردستان وڕێگاکانی پەرەپێدانی.

تاڵەبانی و مەسجدی هەروەها جەختیان کرد لەسەر پێویستیی چارەسەریی ناکۆکییەکان و کێشەی نێوان هەولێر و بەغدا و جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان وتی کە هەولێر ئامادەی چارەسەریی هەموو کێشەکانە لەگەڵ حکومەتی ناوەندی لەچوارچێوەی دەستوری ئێراقدا .

شایانی ئاماژەیە مەسجدی پاش گەیشتنە هەرێم سەردانی سێزدەهەمین پێشانگای نێونەتەوەیی پیشەسازییەکانی بیناسازی و ئاوەدانکردنەوەی هەولێریشی کرد کە بەبەشداریی ٣٠٠ کۆمپانیا لە بیست و دوو وڵاتی جیهان لەوان ئێران، خەریکە بەڕێوە دەچێ.

عەبدوڵڵا ئاکرەیی، بەرپرسی پەیوەندییەکان لەگەڵ ئێران لەدەزگەی پەیوەندییە دەرەوەییەکانی هەرێمی کوردستانی ئێراق پێشتر لەبارەی سەفەری مەسجدی بۆ هەرێمی کوردستان بە کوردپرێسی وت: ئەو سەردانە لەئاراستەی پتەوکردن و پەرەپێدانی پەیوەندییە دوولایەنەکان و چارەسەریی هەندێ گرفت بەتایبەت لەبواری بازرگانیدا ، گرینگیەکی تایبەتی هەیە.