هەپەگە: هەلیکۆپتەرێکی سوپای تورکیامان خستەخوارەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i385263-هەپەگە_هەلیکۆپتەرێکی_سوپای_تورکیامان_خستەخوارەوە
ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنیی هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە)، ئەمڕۆ دووشەممە 17ی ئاب، ڕایگەیاند هێزەکانیان هەلیکۆپتەرێکی سوپای تورکیایان لە گردی چوارچەلا لە باکووری پارێزگای دهۆک خستووەتە خوارەوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئاب 17, 2020 16:39 Asia/Tehran
  • هەپەگە: هەلیکۆپتەرێکی سوپای تورکیامان خستەخوارەوە

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنیی هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە)، ئەمڕۆ دووشەممە 17ی ئاب، ڕایگەیاند هێزەکانیان هەلیکۆپتەرێکی سوپای تورکیایان لە گردی چوارچەلا لە باکووری پارێزگای دهۆک خستووەتە خوارەوە.

 

بەپێی ڕاگەیەنراوێکی ناوەندی  (هەپەگە) کە ئاژانسی هەواڵی فورات بڵاویکردووەتەوە، ئاماژە بەوە کراوە هێزەکانی هەپەگە "لە ڕۆژی 16ی ئاب، کاتژمێر 10:00 لە ناوچەی چوارچەلا  لە  باکوری پارێزگای دھۆک ، چالاکییان ئەنجامداوە و کۆپتەرێکی سوپای تورکیایان خستووەتە خوارەوە .

هەپەگە لە ڕاگەیەنراوەکەیدا ڕاشیگەیاندووە "بەپێی زانیارییەکان، ئەو هەلیکۆپتەرەی گورزی بەرکەوتووە، نەیتوانیوە دوور بکەوێتەوە و کەوتووەتە خوارەوە".

لە ڕاگەیەنراوەکەدا ئەوەش خراوەتەڕوو کە  ھێزەکانی هەپەگە هەلکۆپتەرێکی دیکەی سوپای تورکیایان کردووەتە ئامانج، بەڵام "نەکەوتووەتە خوارەوە".