وەزارەتی بەرگریی تورکیا : لە کاتی دەست پێکرانی ئۆپراسیۆنەکانەوە ھەتا ئێستا ٦٦ سەربازمان لە ھەرێمی کوردستانی عێراقدا کوژراون.
وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەسەر ڕووداوەکەی ئەمڕۆی ئامێدی ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و ڕایدەگەیەنێت" ھێرشەکەی پەکەکە بە توندی شەرمەزار دەکات و چیتر خەڵک و هەرێمی کوردستان رێگە نادەن ببنە قوربانی سیاسەتی چەوتیان".
ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنیی هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە)، ئەمڕۆ دووشەممە 17ی ئاب، ڕایگەیاند هێزەکانیان هەلیکۆپتەرێکی سوپای تورکیایان لە گردی چوارچەلا لە باکووری پارێزگای دهۆک خستووەتە خوارەوە.