لە ھەرێمی کوردستان ١٠٠ کارگەی پیشەسازی و کشتوکاڵی دروست دەکرێت
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i387109-لە_ھەرێمی_کوردستان_١٠٠_کارگەی_پیشەسازی_و_کشتوکاڵی_دروست_دەکرێت
سەرۆکی دەستەی وەبەرھێنانی ھەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، مۆڵەت دراوەتە ١٠٠ کارگەی پیشەسازی و کشتوکاڵی لە سەرتاسەری ھەرێمی کوردستان و، بڕیارە لە زووترین کاتدا دەست بە دروستکردنی ئەو کارگانە بکرێت
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئه‌یلوول 28, 2020 12:57 Asia/Tehran
  • لە ھەرێمی کوردستان ١٠٠ کارگەی پیشەسازی و کشتوکاڵی دروست دەکرێت

سەرۆکی دەستەی وەبەرھێنانی ھەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، مۆڵەت دراوەتە ١٠٠ کارگەی پیشەسازی و کشتوکاڵی لە سەرتاسەری ھەرێمی کوردستان و، بڕیارە لە زووترین کاتدا دەست بە دروستکردنی ئەو کارگانە بکرێت

 

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، محەمەد شوکری، سەرۆکی دەستەی وەبەرھێنانی ھەرێمی کوردستان بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: "وەکوو دەستەی وەبەرھێنانی ھەرێمی کوردستان، بڕیارمان داوە ئیدی رۆتینی کاری وەبەرھێنان زۆر کەم بکەینەوە و نەیهێڵن، ئێستا لە کۆتایی کارەکەداین و بەم زووانە ورەکارییەکان رادەگەیەنین".

شوکری گوتیشی: "مۆڵەت دەدەینە ١٠٠ کارگەی پیشەسازی و کشوکاڵی لە ھەرێمی کوردستان و خاوەنەکانمان ئاگادار کردوونەتەوە کە ھەندێک ھەیە چەند ساڵێکە پێشکەشیان کردووە و ئێستا کارەکانیان بۆ تەواو کراون و مۆڵەتیان پێ دەدرێت و دەست بە کاری خۆیان دەکەن، بۆ ئەوەی بە زووترین کات کارگە دروست بکەن".

ناوبراو دەشڵێ : "داوامان کردووە تا یەک دوو ھەفتەی دیکە خۆیان ئامادە بکەن، بۆ ئەوەی دەست بە دروست کردنی ئەو ١٠٠ کارگەیە بکرێت".