سێیەم ئیدارەی سەربەخۆ لەهەرێم ڕاگەیەندرا
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i400644-سێیەم_ئیدارەی_سەربەخۆ_لەهەرێم_ڕاگەیەندرا
بەئەمادەبوونی مەسرور بارزانی، سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بەفەرمی راگەیاندرا و هەڵگورد نەجیبیش وەکو سەرپەرشتیاری ئیدارەکە دیاریکرا.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئه‌یلوول 14, 2021 11:48 Asia/Tehran
  • سێیەم ئیدارەی سەربەخۆ لەهەرێم ڕاگەیەندرا

بەئەمادەبوونی مەسرور بارزانی، سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بەفەرمی راگەیاندرا و هەڵگورد نەجیبیش وەکو سەرپەرشتیاری ئیدارەکە دیاریکرا.

 ئەمڕۆ سێشەممە مەسرور بارزانی لە ئیدارەی سۆران وتارێکی پێشکەشکرد و وتی  "وەکو حکومەت پاڵپشت و پشتیوانی ئیدارەکە دەبین". 

ئیدارەی سەربەخۆی سۆران دەبێتە یەکەم ئیدارەی هەرێمی کوردستان کە سنووری هاوبەشی لەگەڵ ئێران و تورکیا هەیە، رووبەری ئیدارەکە پێنج هەزار و 470 کیلۆمەتری چوارگۆشەیە و 14 شارۆچکە لەخۆدەگرێت.