پارێزگاری ھەولێر باسی داخستنی ناوەندەکانی فرۆشتنی چەکی بێ مۆڵەت ئەکات
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i409264-پارێزگاری_ھەولێر_باسی_داخستنی_ناوەندەکانی_فرۆشتنی_چەکی_بێ_مۆڵەت_ئەکات
ئومێد خۆشناو ڕایگەیاند: ژمارەیەک بڕیاریان سەبارەت بە ڕێگری لە فرۆشتنی چەک و چۆڵی بێ مۆڵەت دەرکردووەو بەپێی بڕیارەکە لە ئەمڕۆوە لیژنەی ئەمنیی پارێزگا بەدواداچوون بۆ داخستنی شوێنەکانی فرۆشتنی چەک و چۆڵی بێ مۆڵەت دەکەن.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
حوزه‌یران 30, 2022 14:50 Asia/Tehran
  • پارێزگاری ھەولێر باسی داخستنی ناوەندەکانی فرۆشتنی چەکی بێ مۆڵەت ئەکات

ئومێد خۆشناو ڕایگەیاند: ژمارەیەک بڕیاریان سەبارەت بە ڕێگری لە فرۆشتنی چەک و چۆڵی بێ مۆڵەت دەرکردووەو بەپێی بڕیارەکە لە ئەمڕۆوە لیژنەی ئەمنیی پارێزگا بەدواداچوون بۆ داخستنی شوێنەکانی فرۆشتنی چەک و چۆڵی بێ مۆڵەت دەکەن.

بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئاسمانیی سەحەر بە گێڕانەوە لە میدیاکانی ھەرێمی کوردستان، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا «ئومێد خۆشناو» پارێزگاری هەولێری ھەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: لیژنەی ئەمنیی پارێزگا دەستیان بە کارەکانیان کردووە بۆ جێبەجێکردنی بڕیاری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە داخستنی شوێنەکانی چەک فرۆشتن.ئومێد خۆشناو وتیشی، هەر کەسێک سەرپێچی ئەو بڕیارە بکات و لە هەر شوێنێک چەک بفرۆشێت ڕووبەڕووی سزای یاسایی توند دەبێتەوە.بڕیارێکی دیکەی پارێزگای هەولێر، دروستکردنی هێزێکی هاوبەشە لە ئاسایش، پۆلیس، زێرەڤانی و پیشمەرگە بەمەبەستی دانانی بازگە لەو شوێنانەی گومان دەکرێت خەڵک چەکی بێ مۆڵەت هەڵبگرن و هەڵمەتەکەش لە ئەمڕۆوە دەست پێ دەکات لە ناو شاری هەولێر.هەروەها لە سەرجەم پرسگەکانی فەرمانگەکانی هەولێریش، دەست دەکرێت بە پشکنین بۆ هەموو ئەوانەی دەچنە فەرمانگەکانەوە تاوەکو بەشداربن لەو ڕێگرییە، بازگە گشتییەکانیش ڕاسپێردراون بۆ گرتنەبەری سەرجەم ڕێکارەکان بە مەبەستی دەستبەسەرداگردنی چەکی بێ مۆڵەت لەلای هەر کەسێک بێت.ئومێد خۆشناو جەختی لەوەش کردەوە: سەرجەم دەزگا ئەمنییەکان ڕاسپێردراون چاودێریی تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان بکەن و هەر کەسێک لەو ڕێگایەوە چاک بفرۆشێت ڕێکاری توندتری بەرامبەر دەگیرێتەبەر، هەروەها شوێنەکانی فرۆشتنی جلوبەرگی سەربازیش چاودێریی دەکرێن چونکە ئەوانە تەنیا مۆڵەتی جلوبەرگی سەربازییان هەیە نەک چەک.

جێگای ئاماژەیە دوا بەدوای تیرۆر کرانی دوو مامۆستای زانکۆی سەلاحەددین لە ھەولێر مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ پێنج شەممە لە پەیامێکدا ڕایگەیاند: داوام لە وەزارەتی ناوخۆ کردووە هەرچی شوێنی چەک فرۆشتن هەیە دابخرێن و هەرچی چەکی بێ مۆڵەتە دەستی بە سەردا بگیردرێت بۆ ئەوەی چیتر نەبنە ھەڕەشە بۆ سەر ژیانی خەڵک.