نوێنەرایەتی مامۆستایانى ناڕازی له هه ریمی کوردستان: بایکۆت بەردەوام دەبێت
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i423225-نوێنەرایەتی_مامۆستایانى_ناڕازی_له_هه_ریمی_کوردستان_بایکۆت_بەردەوام_دەبێت
نوێنەرایەتی مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی له هه ریمی کوردستان رایگەیاند: بایکۆت بەردەوام دەبێت و پابەندی بڕیاری حکوومەت نابین.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
تشرینی دووه‌م 28, 2023 06:30 Asia/Tehran

نوێنەرایەتی مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی له هه ریمی کوردستان رایگەیاند: بایکۆت بەردەوام دەبێت و پابەندی بڕیاری حکوومەت نابین.

نوێنەرایەتی مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی له هه ریمی کوردستان لەکۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند دووشەممە خۆپیشاندانی بەرفراوانی مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی لەشار و شارۆچکەکان بەڕێوەدەچێت و داوا دەکات هەمووان بەشداری فراوان بکەن.هەروەها دووپاتیکردەوە کە بەهیچ جۆرێک پابەندی بڕیاری بەڕێوەبەرایەتییەکانی پەروەردە بۆ دەستپێکردنەوەی دەوام و کردنەوەی دەرگەی ناوەندەکانی خوێندن لەسبەی دووشەممە نابن و درێژە بە بایکۆت دەدەن.ئاشکراشیکرد ئەمڕۆ لە بازگەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و ناوەند بەرێککەوتنی هەردوو حکومەتی هەرێم و بەغدا رێگریی لە مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی کراوە بچنە بەغدا.