غالب محەممەد: فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان خوازیاری درانی راستەوخۆی مووچە لەلایەن بەغداوەن
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i424065-غالب_محەممەد_فەرمانبەرانی_هەرێمی_کوردستان_خوازیاری_درانی_راستەوخۆی_مووچە_لەلایەن_بەغداوەن
نوێنەری پێشووی بزووتنەوەی گۆڕان لە پەرلەمانی عێڕاق وێڕای ڕەخنە گرتن لە بڕیاری هەولێر بۆ پاشەکەوتی زۆرەملێی بەشێک لە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستانی عێراق، پێی داگرت: حکومەتی هەرێمی کوردستان نەیتوانیوە بەشی زۆری بابەتە ماوەکانی نێوان بەغداو هەولێر جێبەجێ بکا.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 28, 2023 10:00 Asia/Tehran

نوێنەری پێشووی بزووتنەوەی گۆڕان لە پەرلەمانی عێڕاق وێڕای ڕەخنە گرتن لە بڕیاری هەولێر بۆ پاشەکەوتی زۆرەملێی بەشێک لە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستانی عێراق، پێی داگرت: حکومەتی هەرێمی کوردستان نەیتوانیوە بەشی زۆری بابەتە ماوەکانی نێوان بەغداو هەولێر جێبەجێ بکا.

غالب محەممەد عەلی بەئاماژە بەوەی کە فەرمانبەرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان نازانن ئاخۆ مووچەی مانگی داهاتوویان وەردەگرن یان نا؟ وتی: حکومەتی ئێستای هەرێمی کوردستان، حکومەتێکی نایاساییە.

ناوبراو وێڕای ئاماژە بەوەی کە هیچ ڕێکارێک نیە جگە لە، بەخۆماڵی کرانی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان و درانی لەلایەن حکومەتی فیدراڵەوە، وتی: بەغدا هەموو دەسەڵاتە یاساییەکانی هەیە بۆ چارەسەریی قەیرانی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم.

غالب محمد هەروەها وتی: حکومەتی هەرێمی کوردستان لە جێبەجێکردنی ژمارێکی زۆر لە دۆسییە بەجێماوەکانی نێوان بەغداو هەولێر، بێ ئاکام بووە، بۆیە تێکڕای فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان خوازیاری درانی راستەوخۆی مووچەکەیانن لەلایەن حکومەتی فیدراڵەوە.