خۆبواردنی هەولێر لە گواستنەوەی دۆسییەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بۆ بەغدا
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i424101-خۆبواردنی_هەولێر_لە_گواستنەوەی_دۆسییەی_مووچەی_فەرمانبەرانی_هەرێم_بۆ_بەغدا
قاسم بلشان، شرۆڤەکاری عێراقی پرسە سیاسییەکان ڕایگەیاند؛ یەکێک لە هۆکارەکانی خۆبواردنی هەولێر لە گواستنەوەی دۆسییەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بۆ بەغدا، ئەوەیە کە هەزاران موچەخۆری بندیوار لە هەرێمدا درووستکراوە.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 30, 2023 12:30 Asia/Tehran

قاسم بلشان، شرۆڤەکاری عێراقی پرسە سیاسییەکان ڕایگەیاند؛ یەکێک لە هۆکارەکانی خۆبواردنی هەولێر لە گواستنەوەی دۆسییەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بۆ بەغدا، ئەوەیە کە هەزاران موچەخۆری بندیوار لە هەرێمدا درووستکراوە.

قاسم بلشان بە ئاماژە بەوەی کە بەناوخۆیی کردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان کۆتایی دێنێ بە خراپ بەکارهێنانی مووچەی فەرمانبەران  لەلایەن بەشێک لە سیاسەتمەدارانی هەرێمەوە بۆ دابینکردنی دراوی پێویستی کۆمپانیاکان و هەژمارە تایبەتەکانی خۆیان، وتیشی: حکومەتی فیدراڵی سوورە لەسەر یەکلاکردنەوەی مەسەلەی بە ناوخۆییکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان.

ناوبراو جەختیشی لەوە کردەوە کە ئامانجی ئابووری و سیاسی لە پشتەوەی  خۆبواردنی حکومەتی هەرێمی کوردستانی عێراق لە بە ناوخۆیی کردنی مووچەی فەرمانبەرانیدایە، وتیشی: حکومەتی فیدراڵی دوو بژاردەی لەبەردەمدایە، بژاردەی یەکەم بڕیاردان سەبارەت بە بەناوخۆیی کردنی مووچەیە، دووەمین بژاردەیش ئەوەیە کە ئەم بابەتە ڕەوانەی دادگای فیدراڵی بکات، کە ئەم دادگەیەش بە پێی یاسای بنەڕەتی و دەستووری عێراقی بەدواداچوون بۆ ئەم مەسەلەیە دەکات.