چەند پارت و لایەنێکی هەرێمی کوردستان پێشوازی دەکەن لە سنوربەزاندنەکانی ئەرتەشی تورکیا
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i430157-چەند_پارت_و_لایەنێکی_هەرێمی_کوردستان_پێشوازی_دەکەن_لە_سنوربەزاندنەکانی_ئەرتەشی_تورکیا
ئەندامێکی هاوپەیمانی نێبنی عێراق چەند پارت و لایەنێکی هەرێمی کوردستان و لەسەرویانەوە پارتی تۆمەتبار کرد بە پێشوازی کردنیان لە سنوربەزاندنەکانی ئەرتەشی تورکیا بەرەو ئەو هەرێمە.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
ئاب 06, 2024 06:00 Asia/Tehran

ئەندامێکی هاوپەیمانی نێبنی عێراق چەند پارت و لایەنێکی هەرێمی کوردستان و لەسەرویانەوە پارتی تۆمەتبار کرد بە پێشوازی کردنیان لە سنوربەزاندنەکانی ئەرتەشی تورکیا بەرەو ئەو هەرێمە.

عەلی زوبەیدی ئەندامی هاوپەیمانی نێبنی عێراق  چەند پارت و لایەنێکی هەرێمی کوردستان و لەسەرویانەوە پارتی تۆمەتبار کرد بە پێشوازی کردنیان لە سنوربەزاندنەکانی ئەرتەشی تورکیا بەرەو ئەو هەرێمەو وتی ئەوەی کە هێندێک لە پارت و لایەنە کوردیەکان و لەسەرویانەوە پارتی دیموکڕاتی کوردستان پێشوازی دەکەن لە چونی ئەرتەشی تورکیا بۆ ئەو هەرێمە نیشانەی ڕەزامەندیانە لەگەڵ سنورنەزاندنی عێراق لەلایەن ئەو وڵاتەوە.

ئەو پارلمانتارە عێراقیە هەروەها وتی: پەلاماردرانی خاکی عێراق لەلایەن تورکیاوە کارێکی بەربڵاوی ترسناکە و پێویستی بە ڕەچاوکردنی هەڵوێستێکی جیدی و ڕاستەقینە هەیە لەلایەن حکومەتی فیدڕال و پارلمانی عێراقەوە.

ناوبراو وێڕای ئاماژە بەوەی کە ئەو پەلامارەی تورکیا بۆسەر باکوری عیراق هەروا بەردەوامیشە داوای لە حکومەتی فیدڕال کرد هەڵوێست بگرێ بەرامبەر بەو پێشێلکاریەی حکومەتی تورکیاو لەو پەیوەندیەدا هەنگاوی بەپەلە هەڵبگرێ.