موچەی فەرمانبەران‌ و موچەخۆرانی هەرێم دواده‌که‌وێت
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i430192-موچەی_فەرمانبەران_و_موچەخۆرانی_هەرێم_دواده_که_وێت
سۆران عومەر ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق ڕایگه‌یاند؛ "بەگوێرەی دوایین بەدواداچوونەکان، وەزارەتی دارایی عێراق هێشتا وردبینی لە لیستی موچەی فەرمانبەران‌ و موچەخۆرانی هەرێم تەواو نەکردووە".
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
ئاب 07, 2024 08:20 Asia/Tehran

سۆران عومەر ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق ڕایگه‌یاند؛ "بەگوێرەی دوایین بەدواداچوونەکان، وەزارەتی دارایی عێراق هێشتا وردبینی لە لیستی موچەی فەرمانبەران‌ و موچەخۆرانی هەرێم تەواو نەکردووە".

"سۆران عومەر" بە ئاماژە بەوەی کە  کە خودی خۆی لە وەزارەتی دارایی عێراقدا بەدواداچوونی کردووە بۆ موچەی فەرمانبەران و موچەخۆرانی هەرێمی کوردستان، وتیشی کە بۆی دەرکەوتووە لە وەزارەتی داراییدا هێشتا وردبینی لە لیستەکە تەواو نەبووە و کاری لەسەر دەکرێت‌.

ناوبراو ڕاشیگەیاند کە بەرپرسێکی وەزارەتی دارایی عێراق پێیڕاگەیاندووە کە وردبینی لەسەر لیستەکە تەواو نەبووە و کاتی زیاتری پێدەچێت".

ئەم ئەندامەی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق، کە هاوکات سەرۆکی فراکسیۆنی کۆمەڵی دادگەرییە، جەختیشی کرد کە ئەو قسانەی لە میدیاکانەوە بڵاو دەکرێتەوە کە گوایە وەزارەتی دارایی عێراق وردبینیی لە لیستی موچەی تەواوکردوە، ڕاست نین و پرۆسەکە هێشتا ماویەتی.