پێداگری نێچیرڤان بارزانی لەسەر پڕۆپاگەندای هەڵبژاردن بەشێوەیەکی ژیاری لە هەرێمی کوردستان
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i431406-پێداگری_نێچیرڤان_بارزانی_لەسەر_پڕۆپاگەندای_هەڵبژاردن_بەشێوەیەکی_ژیاری_لە_هەرێمی_کوردستان
نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەمیانەی سەردانەکەی بۆ پارێزگەی سلێمانی و چاوپێکوتنی لەگیل هەڤاڵ ئەبوبەکری پارێزگاری سلێمانی و ژومارەیەک بەرپرسی بەڕێوەبەری ئەو پارێزگایە پێداگری کرد لەسەر هەڵبژاردن بەشێوەیەکی ژیاری و شارستانی لە هەرێمی کوردستان.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
ئه‌یلوول 26, 2024 07:46 Asia/Tehran
  •  پێداگری نێچیرڤان بارزانی لەسەر پڕۆپاگەندای هەڵبژاردن بەشێوەیەکی ژیاری لە هەرێمی کوردستان

نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەمیانەی سەردانەکەی بۆ پارێزگەی سلێمانی و چاوپێکوتنی لەگیل هەڤاڵ ئەبوبەکری پارێزگاری سلێمانی و ژومارەیەک بەرپرسی بەڕێوەبەری ئەو پارێزگایە پێداگری کرد لەسەر هەڵبژاردن بەشێوەیەکی ژیاری و شارستانی لە هەرێمی کوردستان.

لەو چاوپێکەوتنەدا دۆخی گشتی سلیمانی بەتایبەت لەلایەنی بەڕێوەبەری و خزمەتگوزاری و بوارخۆشکردن بۆ بەڕێوەبردنی هەڵبژاردنی پارلمانی و دەسپێکی پروپاگەندا بۆ ئەو پرۆسە لە هەرێم قسەو باسی لەسەر کرا.

نێچیرڤان بارزانی لەو سەردانەی دا ئاماژەی کردە گرینگی بەڕێوەچونی سەرکەوتوانەی ئەو هەڵبژاردنەو پرۆسەی دەنگ وەرگرتن و پێداگریشی کرد لەسەر بەڕێوەبردنی پڕوپاگەندایەکی ژیاری و شارستانی لەو هەڵبژاردنە لە سلێمانی و سەرجەم هەرێمی کوردستان.

ناوبراو وێرای پاڵپشتی راگەیاندنی خۆی لە بەرێوەبەری و خزمەتگوزاری لە شاری سلیمانی بەڵێنی دا کە بەشێک لە داخوازیەکانی خەڵکی ئەو پاڕیزگە جێ بەجێ بکات.

چونیەتی بەرزکردنەوەی کەرتە جۆربەجۆرەکانی سلێمانی و هەوڵ لەپێناو چارەسەری کێشەی فڕگەی ئەو پارێزگەو چەند بابەتێکی دیکە بەشێکی دیکە بوون لە تەوەری وتووێژەکانی ناوبراو لەگەڵ بەرپرسانی سڵێمانی.

شایانی باسە کە هەڵبژاردنی پارلمانی کوردستان بڕیارە لە بیستی مانگی داهاتوی زایینی دا بەڕێوە ببردرێ.