زانیاریى نوێ له‌باره‌ى مووچه‌ى مانگى 10
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i432493-زانیاریى_نوێ_له_باره_ى_مووچه_ى_مانگى_10
جێگری سەرۆکی لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی عێراق زانیاریى نوێ له‌باره‌ى موچه‌ى مانگى 10ـوه‌ رایگەیاندووە، "ڕەنگە هەفتەی داهاتوو پاره‌ى موچەی مانگی 10 له‌لایه‌ن به‌غداوه‌ خەرج بکرێت".
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی دووه‌م 01, 2024 07:26 Asia/Tehran
  • زانیاریى نوێ له‌باره‌ى مووچه‌ى مانگى 10

جێگری سەرۆکی لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی عێراق زانیاریى نوێ له‌باره‌ى موچه‌ى مانگى 10ـوه‌ رایگەیاندووە، "ڕەنگە هەفتەی داهاتوو پاره‌ى موچەی مانگی 10 له‌لایه‌ن به‌غداوه‌ خەرج بکرێت".

ئیخڵاس دلێمی جێگری سەرۆکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق ئاشکرای کرد، "به‌گوێره‌ی بڕیاری دادگای فیدراڵ، پێویسته‌ هاوشێوه‌ی فه‌رمانبه‌رانی ناوچه‌کانی دیکه‌ی عێراق، موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمیش خه‌رج بکرێت".

دوو ڕۆژ له‌مه‌وبه‌ریش سه‌رچاوه‌یه‌کى ئاگادار ئاشکرایکرد، به‌غدا ئه‌و لیسته‌ى ناردوه‌ته‌وه‌ بۆ هه‌ولێر که‌ بۆ موچه‌ى مانگى 10 ئاماده‌کرابوو، به‌هۆى ئه‌وه‌ى که‌موکوڕییه‌کى زۆر له‌و لیسته‌دا هه‌بوه‌ و به‌گوێره‌ى ئه‌و داواکارییه‌ نه‌بووه‌ که‌ له‌لایه‌ن به‌غداوه‌ ئاماژه‌ى پێکراوه‌.