دیداری تەخت ڕەوانچی لەگەڵ مەسعود و مەسرور بارزانی
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i435989-دیداری_تەخت_ڕەوانچی_لەگەڵ_مەسعود_و_مەسرور_بارزانی
جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران لەگەڵ سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراق و سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان دیداری کرد.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
شوبات 18, 2025 15:40 Asia/Tehran
  • دیداری تەخت ڕەوانچی لەگەڵ مەسعود و مەسرور بارزانی

جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران لەگەڵ سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراق و سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان دیداری کرد.

لە دیداری مەجید تەخت ڕەوانچی لەگەڵ مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراق، پێوەندیی دوولایەنە، پرسە ناوچەییەکان و ڕێگاکانی پەرەپێدانی پێوەندییە دوولایەنەکان و ڕووداوەکانی ناوچەکە خرانە بەر باس و لێکدانەوە. مەسروور بارزانی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستانیش میواندارێتیی کرد لە مەجید تەخت ڕەوانچی و بە پێی بەیاننامەکەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لەم دیدارەدا دوایین ڕوداوەکانی عێراق و ناوچەکە و ڕێگاکانی پەرەپێدانی پێوەندییەکانی نێوان هەرێم و کۆماری ئیسلامیی ئێران خراوتە بەر باس  و لێکدانەوە. هەروەها دوولایەن پێداگرییان کردووە لەسەر بەهێزتر کردنی پێوەندیی دوولایەن، بەتایبەت لە بواری ئابووری و ئاڵووێری بارزگانی لە سەر بنەمای قازانج و بەرژەوەندیی هاوبەش.