فرۆشی نەوتی هەرێم لە ڕێگەی سۆمۆوە لە ٧ ملیۆن بەرمیل تێپەڕی
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i442711-فرۆشی_نەوتی_هەرێم_لە_ڕێگەی_سۆمۆوە_لە_٧_ملیۆن_بەرمیل_تێپەڕی
ڕاوێژکاری دارایی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، فرۆشی نەوتی هەرێم لە سەرەتای دەستپێکردنەوەی لە لایەن کۆمپانیای سۆمۆوە و نێردرانی بۆ بەندەری جەیهانی تورکیا لە ڕێگای بۆریی نەوتەوە، هەڵکشاوە بۆ زیاتر لە ٧ ملیۆن و ٥٠٠ هەزار بەرمیل.
(last modified 2026-02-24T13:12:24+00:00 )
تشرینی دووه‌م 09, 2025 07:29 Asia/Tehran

ڕاوێژکاری دارایی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، فرۆشی نەوتی هەرێم لە سەرەتای دەستپێکردنەوەی لە لایەن کۆمپانیای سۆمۆوە و نێردرانی بۆ بەندەری جەیهانی تورکیا لە ڕێگای بۆریی نەوتەوە، هەڵکشاوە بۆ زیاتر لە ٧ ملیۆن و ٥٠٠ هەزار بەرمیل.

ڕێباز حەملان، ڕاوێژکاری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە پشتڕاست کردنەوەی فرۆشرنی زیاتر لە ٧ ملیۆن و ٥٠٠ هەزار بەرمیل نەوتی هەرێمی کوردستان لە لایەن کۆمپانیای سومۆ و لە ڕێگەی بەندەری جەیهانی تورکیاوە، ڕایگەیاند: هەولێر بەردەوامە لە ڕادەستکردنی داهاتی داراییە نانەوتییەکانی بە حکومەتی فیدراڵی عێراق و هیچ کێشەیەکی تەکنیکی سەبارەت بە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستانی عێراق لە نێوان حکومەتی هەولێر و حکومەتی بەغدا نییە. ڕاوێژکاری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان هەروەها ڕاشیگەیاند؛ دوای کۆتاییهاتنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق، شاندێک لە هەولێرەوە بۆ بەدواداچوونی مەسەلەی مووچە نەدراوەکانی فەرمانبەرانی هەرێم سەردانی بەغدا دەکات.